عەبدولڕەزاق فەیلی لە دامەزرێنەرانی یەکێتی بە خاک سپێردرا

یەک لە ئەندامانی دەستەی دەمەزرێنەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان-(یەنەکە)عەبدولڕەزاق فەیلی، دوێنێ شەو لە نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی گیانی لەدەستدا و سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە شاری سلێمانی بەخاک سپێردرا.

 

عەبدولڕەزاق عەزیز میرزا کە بە ناوی عەبدولڕەزاق فەیلی دەناسرا، نوێنەری کاروباری دەرەوەی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و بەرپرسی ڕێکخستنی ناوەندی ئەو حزبە بوو.

فەیلی لە ساڵی ١٩٤٥ لە شاری بەغدادی پایتەختی عێراق لەدایکبووە و باوکی ٣ منداڵ بوو.

لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی عەبدولڕەزاق فەیلیدا، بەرپرسانی باڵای یەکێتی، نوێنەری حزبە سیاسییەکان و ژمارەیەکی زۆری لە هاوڵاتیان، ئامادە بوون.

عەبدولڕەزاق فەیلی، بوو بە چوارەم ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی کە ئەمساڵ گیانیان لەدەستداوە.

ک-ش