عەلی کەریمی چاودێری سیاسی لەسەر داگیرکاری دەوڵەتی تورک هەڵوێستی خۆی نیشاندا و ڕایگەیاند:" سەرکەوتووترین و جوانترین ئەزموونی کوردی واتا ڕۆژئاوا و شەڕڤانە پاڵەوانەکان کەوتونەتە بەر هێرشی فاشیسترین حکومەت و مرۆڤی سەردەم لە ژێر سەرکردایەتی پیاوێکی شێت و تاجر و بزنسمان. وا خەریکە دوبارە گەلی خۆمان لە ڕۆژئاوا ڕوبەڕوی کۆمەڵکوژی و جینۆساید ببنەوە، هەموومان دەزانین بیانۆکانی ئەردۆغان و ترامپ چەند دورن لە ڕاستیەوە دەیانەوێ کورد لە خاکی باب و باپیرانی خۆیان دەربکەن. ئەمڕۆ دایکی نیشتیمان چاوەڕێی هیمەت و ئازایەتی ڕۆڵەکانی چوار پارچەی کوردستانە".
هەروەها عەلی کەریمی بانگەوازی ئەوەشی کرد کوردانی ئەوروپا و تاراوگە بڕژێنە سەر شەقامەکان و هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن.
ف.ق