فڕۆكه جه‌نگی و سیخووڕییه‌كان به ئاسمانی مه‌خمووردا ده‌سووڕێنه‌وه
جموجۆڵی فڕۆكه سیخووڕی و جه‌نگییه‌كان له ئاسمانی وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له قه‌زای مه‌خمووری باشووری كوردستان زیادی كردووه.
جموجۆڵی فڕۆكه سیخووڕی و جه‌نگییه‌كان له ئاسمانی وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له قه‌زای مه‌خمووری باشووری كوردستان زیادی كردووه.
له به‌یانیی ئه‌مڕۆوه چه‌ندین فڕۆكه‌ی سیخووڕی و جه‌نگی به ئاسمانی وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له مه‌خموور ده‌سووڕێنه‌وه. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هێشتا ڕوون نییه ئه‌و فڕۆكانه سه‌ربه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌رن یان هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش.
دوایین جار له ١٨ی ته‌مووز\٢٧ی پووشپه‌ڕ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌میان كرد له مه‌خموور. به‌و هۆیه‌وه ٢ هاوڵاتیی سیڤیل بریندار بوون.
s.m