فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چیای كورته‌كیان بۆردومان كرد؛ ٩ هاوڵاتی بوونه قوربانی
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی چیای كورته‌كی بناری قه‌ندیلیان كرد. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان چه‌ندین هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید و بریندار بوون.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی چیای كورته‌كی بناری قه‌ندیلیان كرد. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان چه‌ندین هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید و بریندار بوون.
هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له باشووری كوردستان به‌رده‌وامن. كه‌مێك پێش ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای تورك بۆردومانی چیای كورته‌كی بناری قه‌ندیلیان كرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌هۆی بۆردومانكردنی ٢ ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییانی سیڤیل ٤ هاوڵاتی شه‌هید بوون و ٥ی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها به‌هۆی هێرشه‌كه ئاگر له چیاكه كه‌وتووه‌ته‌وه.
s.m