فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌مڕۆ هێرشیان كرده سه‌ر چیای بۆتێ له ده‌ڤه‌ری بارزان-ی باشووری كوردستان. له ئه‌نجامدا هاوڵاتییه‌كی سیڤیل به ناوی كازم عه‌لی (٥٠ ساڵان) كوژرا. ڕاگه‌یه‌نرا ئه‌و هاوڵاتییه له كاتی كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیا بۆردومان كراوه.
فڕۆكه‌یه‌كی سیخووڕی ده‌وڵه‌تی تورك كه‌وته خواره‌وه
هێرشی ئاسمانی سوپای توركی داگیركه‌ر دژبه هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به‌رده‌وامه. ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١٢ فڕۆكه‌یه‌كی سیخووڕیی ده‌وڵه‌تی تورك له نزیك گوندی به‌رێ قهر له‌نێوان قه‌زای ئامێدی و ناوچه‌ی قادش كه‌وته خواره‌وه. تا ئێستا هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه نه‌زانراوه.
شایه‌تحاڵانی ناوچه‌كه ڕایانگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه بشاردرێته‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان سێ جار بۆردومانی ناوچه‌كه‌یان كردووه. ڕاشیانگه‌یاند، فڕۆكه سیخووڕییهكه زۆر گه‌وره بووه و پێشتر فڕۆكه‌ی سیخووڕیی وه‌ها گه‌وره‌یان نه‌بینیوه. به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، فڕۆكه سیخووڕییهكه به‌ته‌واوی له‌ناوبراوه بۆ ئه‌وه‌ی جۆره‌كه‌ی و خاوه‌نه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌بێت.
s.m