فڕۆكەكانی توركیا جارێكی دیكه‌ بۆردومانی سنووری ئامێدییان كرد

فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورك، كۆمەڵگه‌ی كانی و گوندی دێرەشێی سنووری قه‌زای ئامێدی و گوندی میسا-ی ده‌ڤه‌ری مەتینان-یان بۆردومان كرد.

به‌گوێره‌ی ڕۆژ نیووز، فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركی داگیركه‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆمەڵگه‌ی كانی و گوندی دێرەشێی سنووری قه‌زای ئامێدیی سەربە پارێزگه‌ی دهۆكیان بۆردومان كرد. هاوكات گوندی میسا-ی ده‌ڤه‌ری مەتینان-یش بووه‌ ئامانجی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان.

تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ بۆردومانی فڕۆكەكانی دەوڵەتی تورك له‌ ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌. ده‌رباره‌ی زیانه‌كان هیچ زانیارییه‌ك به‌ده‌ستنه‌خراوه‌.

s.m