فڕۆکە جەنگییەکان دارستانەکانی قەندیل-ی کردە ئامانج

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا چیای قەندیل-یان بۆردومان کرد. بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە دارستانەکانی ناوچەکە ئاگری تێبەربوو.

 

فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا ڕۆژی هەینی گوندی بوکرێسکان وزەرگەلێ-ی قەندیلیان بۆردومان کرد. بەهۆی ئەو بۆردومانانە دارستانەکانی ناوچەکە ئاگری تێبەربووە.

بۆردومانەکان ماوەی یەک کاتژمێری خایاند وباخ وکێڵگەی هاووڵاتیان کرانە ئامانج. بەسەدان هیکتارلە دارستانەکانی ناوچەکە سووتان.ئاگرەکە لەناوچەکە پەرەی سەندووە، وتائیستا کۆنتڕؤڵ نەکراوە.

فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٥ دا گوندی زەرگەلێ-ی کردبووە ئامانج وبەهۆی ئەو هێرشەوە ٨ هاووڵاتی بوونە قوربانی.

سوپای تورکیا لە ١٤ی تەمووزدەورووبەری گوندی دەشتێ کافیا وگوندی گوزێ

-ی گارێ-ی سەر بەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کرد. بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە ئاگرلە دارستانەکانی ناوچەکە بەربوو.

https://anfsorani.com/%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86/%D8%B3%D9%88%D9%BE%D8%A7%DB%8C-%D8%AA%D9%88%D8%B1%DA%A9%DB%8C%D8%A7-%DA%86%DB%8C%D8%A7%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%D8%AF%DB%95%D8%B1%D8%B3%DB%8C%D9%85-%D8%A8%DB%86%D8%B1%D8%AF%D9%88%D9%85%D8%A7%D9%86-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AA-4851

ک-ش