فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەی مەتینا-یان بۆردوومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرناوچەی مەتینا-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردوومان کردووە، هەپەگە ڕایگەیاندووە کە هیچ زیانێک بەر گەریلا نەکەوتووە.

ئەمڕۆ ناوەندی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، دەربارەی بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئێوارەی دوێنی کاتژمێر ١٩:٠٠ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گردی هەقاری مەتینا-ی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردوومان کردووە، هەپەگە ڕایگەیاندووە کە  لەو بۆردوومانەدا هیچ زیانێک بە گەریلاکان-یان نەکەوتووە.