فڕۆکە جەنگیەکانی تورک شاخەکانی ئامێدیان بۆردوومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەوروبەری گوندەکانی شارەدێی چەمانکێ لە سنوری ئامێدییان بۆردوومان کرد.

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەچڕی چیاکانی دەوروبەری گوندەکانی شارەدێی چەمانکێی سنوری قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆکیان بۆردوومان کرد.

یەکێک لە شایەتحاڵەکان بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی چیاکان و نزیک گوندی شەکەفتێیان لەسنوری شارەدێی چەمانکێ بۆردومان کردووە، وتیشی: جیاواز لە جارەکانی دیکە ئەم جارە فڕۆکەکان نزیکی گوندەکەیان بۆردومان کردووە ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێی لە ناو هاوڵاتیانی ناوچەکە دروستکردوە.

تائێستا زیانەکانی بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دیارنیە.

ف.ق