فڕۆکە جەنگیەکانی تورک هەرێمی خواکورک و زاپیان بۆردوومان کرد

هەپەگە ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٣١ی کانونی دووەم و ٣ی شوبات لەدژی هەرێمی خواکورک و زاپ هێرشیان ئەنجامداوە. راگەیەنرا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی گەریلا نەکەوتووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی بۆردوومانەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. لەم چوارچێوەیەدا:

لە ٣١ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٨:٠٠دا فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی سنینێی هەرێمی خواکورک و ناوچەی سیدای زاپیان بۆردوومان کردووە.

فڕۆکە جەنگیەکان ٣ی شوباتیش کاتژمێر ٢٠:٠٠ ناوچەی سنینێی خواکورک و کاتژمیر ١٩:٠٠ ناوچەی چەمجوی زاپیان بووردۆمان کردووە.

بە هۆی بۆردوومانەکانەوە هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە."

ف.ق