فڕۆکە نەناسراوەکان شاخی قەڕەچوخیان بۆردومان کرد
فڕۆکەکانی شەڕی نەناسراو ڕۆژهەڵاتی شاخی قەڕەچوخیان بۆردومان کرد.
فڕۆکەکانی شەڕی نەناسراو ڕۆژهەڵاتی شاخی قەڕەچوخیان بۆردومان کرد.
درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگیەکان کە نازانرێت فڕۆکەی سوپای عێراق یان هاوپەیمانانە، ڕۆژهەڵاتی شاخی قەرەچوخی مەخموریان بۆردومان کرد. لە هەمانکاتدا فرۆکەکان بە نزمی بەسەر ئاسمانی کەمپی مەخموور بینران. لە ئەنجامی بۆردومانی فرۆکەکاندا ئاگر بەر زەویەکانی ناوچەکە کەوت، لەبارەی ئەنجامی بۆردومانەکە زانیاری زۆرتر بلاونەکراوەتەوە.
شایەنی باسە لە هەمانکاتدا جموجووڵی چەتەکانی داحش لە هەرێمەکە زیادی کردووە.
ف.ق