فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا کوێستانەکانی سیدەکان بۆردومان دەکات

فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بەیانی ئەمرۆ کوێستانەکانی ناوچەی سیدەکان-ی سنووری برادۆستی بۆردومان کرد.

سەرچاوەیەک لە ناوچەی سیدەکانی باشووری کوردستان بە ئاژانسی ھەوالی فوراتی ڕاگەیاند کە ئەمڕۆ شەممە لەنێوان کاتژمێرەکانی ١٠:٠٠ بۆ ١١:٣٠ خولەکدا فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرکوێستانەکانی پیربرایم و پوونگستا و سەرشیوی بۆردومان کردووە.

سوپای داگیرکەری تورکیا بەنیازە بە فرێنی فڕۆکەی جەنگی و بۆردومانی کوێستانەکان وا لە گەلی ناوچەکە بکات کە ئەو ناوچانە چۆڵ بکەن. بەڵام سەرەڕای ئەو هەڕەشانە گەلی هەرێمەکە بە بێ ترس وگوێدان بەو هەڕەشانەوە گوندەکانی خۆیان چۆڵ نەکردووە و ژیانی ئاسایی خۆیان دەکەن.

هاووڵاتیانی هەرێمەکە نیگەرانن لە بێدەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان وحکومەتی ناوەندی عێراق لەهەمبەر داگیرکاری وهێرشەکانی سوپای تورکیا .

ک-ش