فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا زاپ وئاڤاشین-یان بۆردومانکرد

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا ناوچەکانی زاپ وئاڤاشن-یان بۆردومانکرد. هەپەگە رایگەیاند کە لەوهێرشەنەداهیچ زیانێک بەرهەێزەکانیان نەکەوتووە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکەکانی دەولەتی تورکیای داگیرکەر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

" ڕۆژی ١٢ی نیسان فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان کردەئامانج.

دوێنێ لەنێوان کاتژمێرەکانی ٠٩:٠٠بۆ ١٣:٠٠ ئەشکەوتی برینداران، جێلۆی بچووک، دەڤەری سانجا-ئ زاپ و کاتژمێر ١٠:٢٠ بۆ ١٣:٢٠ خولەک دەڤەری ئارس-فارسی سەربە ئاڤاشین-یان بۆردومانکرد.

فڕۆکەکان بەخەستی ناوچەکەیان بۆردومانکرد، لەوبۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر گەریلاکانمان نەکەوتووە.

' هیچ پێوەندیەکمان بە ون بوونی خەلیل دوومانەوە نییە'

ڕۆژی ١٠ی حوزەیران-ی ساڵی ٢٠١٨ لە گوندی کاڤال-ی جوولەمێرگ-ی باکووری کوردستان، ولاتپارێزێکی ئێمە بەناوی خەلیل دوومان ون بووە و چارەنووسی نادیارە. دوای ئەوڕوودا دەزگەی میتی تورک و بەکرێگیراوە هەرێمییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایە لەلایەن ئێمەوە ئە کارە کراوە و خەریکی بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆن لەبارەیەوە لە ناو گەلی هەرێمەکە.

لەئەنجامی لێپرسینەوە و گەڕان بەدوای چۆنیەتی ڕووداوەکە و چارەنووسی خەلیل دوومان بۆمان دەرکەوت کە هێزەکانی ئێمە هیچ پێوەندییەکیان لەگەل ئەوبابەتەدا نیییە و پیلانەکە لەلایەن میتەوە داڕێژراوە. داوا دەکەین کە گەلەکەمان فریوی چەواشەکاری و پیلانەچەپەڵەکانی دوژمن نەخۆن."

ک-ش