فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورک دەورووبەری گوندەکانی قەندیل-یان بۆردومان کرد

لە بەردەوامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەرخاکی باشووری کوردستان، فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەورووبەری گوندەکانی قەندیل بۆردومان دەکەن.

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەرخاکی باشووری کوردستان بەردەوامە.

دوێنێ لەکاتژمێر ٠٤:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک نزیک لەیەک کاتژمێرونیو بەسەرئاسمانی بناری قەندیلدا گەڕان.

دوای ئەوە گردی کورتەک ودەورووبەری گوندەکانی هەرێمەکەیان بۆردومان کرد. ئەوبۆردومانە بووە هۆی ئاگرکەتنەوە لەناوچەکەدا.

ک-ش