فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک لە زینی وەرتێ خاڵەکانی پێشمەرگەی بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک خاڵەکانی پێشمەرگەیان لە زینی وەرتێ بۆردومانکرد.
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک خاڵەکانی پێشمەرگەیان لە زینی وەرتێ بۆردومانکرد.
ئاژانسی ڕۆژنیوز لە زارێ ژمارەیەک سەرچاوەوە رایگەیاند، دوو فڕۆکەی جەنگیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناوچەی زینی وەرتێ-یان بۆردوومان کرد.
سەرچاوەکان باسیان لەوەکرد، نزیکەی نیو کاتژمێرە دوو فڕۆکەی جەنگیی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی ئەو ناوچەیە دەکەن و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش سووڕانەوەی فڕۆکە لەو ناوچەیە بەردەوامە.
هەر بەپێی سەرچاوەکان، بۆردوومانەکان بەدووری کەمتر لە ١٠ مەتر لە خاڵەکانی پێشمەرگەی یەکێتیی و پارتییەوە ئەنجامدراون، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی زیانەکانی ئەو بۆردوومانانە بەردەست نییە.
ئەمە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردووش بەهەمان شێوە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی زینی وەرتێ و دۆڵی باڵەیان و چیای بێرمکانیان کردەوە.
ف.ق