فڕۆکەی سیخووری بەسەر ئاسمانی کەمپی مەخمووردا دەسوڕێنەوە

لە بەرەبەیانییەوە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە سەرئاسمانی کەمپی پەنابەرانی مەخمووردا دەسوورێتەوە.

دوای ڕووداوەکەی ١٧ی تەمووز/٥ی پووشپەڕ لە خواردنگەی حوقەبازی هەولێر کە ئەندامێکی میت بەناوی عوسمان کۆسە و ٢ هاووڵاتی عێراقی کوژران، پەدەکە گەمارۆیەکی تووندی خستووەتە سەر کەمپی پەنابەرانی مەخموور( شەهید ڕۆستەم جوودی).

لە ڕۆژی ١٧ی تەمووزەوە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق-پەدەکە ڕێگەی هاتوچۆی لە خەڵکی مەخموور گرتووە و رێگە نادات کە کرێکار، نەخۆشەکان سەردانی هەولێربکەن.

خاڵێ جێگەی تێڕامان ئەوەیە کە دوای رووداوەکەی ١٧ی تەمووز فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان هەر ڕۆژە بەسەر ئاسمانی مەخمووردا دەسورێنەوە. لەبەرەبەیانییەوە فڕۆکە سیخووڕییەکان بە سەر ئاسمانی کەمپی مەخمووردا دەسورێنەوە، بەڵام تا ئیستا نەزانراوە کە ئەو فڕۆکانە گرێدراوەی هێزەهاوپەیمانەکانن یان هی تورکیایە.

ڕۆژی ١٩ی تەمووز فڕۆکە چەنگییەکانی سوپای تورک کەمپی مەخمووری بۆردومانکرد و لەئەنجامدا ٢ کەسی مەدەنی برینداربوون.

ک-ش