فەرماندە ئەمنییەکانی کەرکوک لەگەڵ موختارەکانی شارەکەیان کۆبوونەوە
کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان بۆ موختارەکانی کەرکوک و قەزاو ناحیەکانی رێکخرا.
کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان بۆ موختارەکانی کەرکوک و قەزاو ناحیەکانی رێکخرا.
رۆژی یەکشەممە موختارەکانی کەرکوک کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانیان ئەنجامدا لە بارەگای بەرێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک بە سەرپەرشتی فەرماندەی پۆلیس لیوا عەلی کەمال عەبدولڕەزاق و بە ئامادە بوونی فەرماندەی ئۆپراسێۆنە هاوبەشەکان فەریق روکن سەعەد حەربی و لەگەڵ لیوا ئورهان خەلیل جمعە بەڕێوبەری هەواڵگری و دژە تیرۆری عێراق لە کەرکوک.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کێشە و ڕێگرییەکان کرا لە بەردەم کاری موختارەکانی کەرکوک و قەزا و ناحیەکانی دەورپشتی کەرکوک و باس لەوە کرا، کە پێویستە چی بکرێت بۆ ئەوەی کاری موختارەکان فراوانتر بێت.
وەکو دیارە کاری موختاری گەڕەکەکان بریتییە لە کۆکردنەوەی زانیاری لە سەر دانیشتوانی ناوچەکە و دانانی ئەم زانیارییانە بە هێزە ئەمنیەکان، موختارەکان بەردەوام کۆبوونەوە دەکەن لەگەل فەرماندەکانی هەواڵگری و دژە تیرۆر و فەرماندەکانی پۆلیس، بۆیە هەواڵگری و لایەنە ئەمنیەکان لە رێگەی موختارەکانەوە ئاگاداری رەوشی گەڕەکەکانن کە کێ لەو گەڕەکە دەژێ و چێ دەکات.
ژ.ت