فەرماندەی هەپەگە لە ناوچەی بۆتان هۆشداری دایە دانیشتوانی گوندی ئۆسیان

فەرماندەی ناوچەی بۆتانی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە بارەی خیانەت و هاوکاریکردنی دەوڵەتی فاشیستی تورک، لە گوندی ئۆسیان بانگەوازیەکی ئاڕاستەی گەل کرد و هۆشداریدا.

فەرماندەی هەپەگە لە بۆتان رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دوایین هەوڵەکانیدا کۆنترا و جاشایەتی زەق دەکاتەوە و هاوکات لەم بارەیەوە هۆشداری دایە گەلی ناوچەکە.

فەرماندەی هەپەگە ئاشکرای کرد ئەم سیاسەتە بە رێگەی چەند کەسێکی دانیشتووی گوندی ئۆسیانەوە بەڕێوە دەبرێت.

لە راگەیێنراوەکەی فەرماندەی ناوچەی بۆتانی هەپەگەدا هاتووە:

"دەولەتی داگیرکەری تورک لەم قۆناغەدا لە دژی گەلی کورد سیاسەتی پشتگوێخستن و لەناوبردن بەڕێوە دەبات. ئامانج تەنها گەلی کورد نیە، بەڵکو هاوکات مێژوو و سروشتی کوردستانیش دەکاتە ئامانج. لە بۆتانیش بارەگا و رێگای نوێی سەربازی دروست دەکات. ئەم هەنگاوانە بە مەبەستی لەناوبردنی مێژووی ناوچەکەیە. ئەم ناوچەیە نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ گشت گەلانی ناوچەکە گرنگە.

هاوکات دەوڵەتی تورک سروشتی کوردستان بە ئامانج دەگرێت، زەوی و زار دەسووتێنێت و بەم شێوەیە بەردەوامە لە دژایەتیکردنی گەلی کورد. ئاگر لە زۆر ناوچە بەردەدات و دار و درەخت دەبڕێتەوە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت سروشتی بۆتان لەناو بەرێت و وشکی بکات. بۆ ئەم مەبەستەش چەند کەسێکی خەڵکی ناوچەکە بەکار دێنێت. دەبێت گەلەکەمان بەم یاریانە هەلنەخەلەتێت و لە بەرامبەر ئەو جۆرە کەسانەش (داردەستانی دەوڵەت) هەڵوێستی خۆیان ئاشکرا بکەن.

ئێمە لە نزیکەوە چاودێری ئەوە دەکەین کە دەوڵەت بەم دواییانە کۆنترا و جاشایەتی زەق دەکاتەوە. ئەم سیاسەتەش بە تایبەت بەدەستی چەند کەسێکی دانیشتووی گوندی ئۆسیانەوە بەڕێوە دەبێت. زانیاری ئەوەمان بەدەست گەیشتووە کە چەند کەسێکی خۆفرۆش، لە بەردەم هەڤاڵانمان کەمین دادەنێن و دەیانەوێت شوێن و بارەگای گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئاشکرا بکەن. دەبێت گەلەکەمان خیانەتی ئەم کەسانەی دانیشتووی گوندی ئۆسیانن، قبول نەکەن. وەکو ئاشکرایە لەم گوندە، هەر یەک لە رەسول، زنار و بیرهات بۆ ئەوەی گەل و وڵاتەکەیان بپارێزن، لە  هەرەکول و جودی و گابار لە بەرامبەر دەوڵەتی تورک شەڕیان کرد. راسترین هەڵوێستی دانیشتوانی گوندی ئۆسیان دەبێت ئەوە بێت کە بە رۆحی خۆڕاگری ئەم قارەمانانەوە سەربەرز بن و لەسەر رێچکەی ئەوان رێبکەن. ئەم هەڤاڵانەمان لە دژی خیانەت و هاوکاریکردنی دوژمن، روویان لە شاخە ئازادەکان کرد و بوون بە خاوەن هەڵوێستێکی پرشنگدار. بانگەوازیمان بۆ خەڵکی گوندی ئۆسیان ئەوەیە کە خاوەنداری لەو نرخە پیرۆزانە بکەن و لە دژی هاوکارانی دوژمنیش هەڵوێستی خۆیان ئاشکرا بکەن.

ئێمە دەزانین کە گەلی بۆتان خاوەنی رابردوویەکی لێوانلێو لە خۆڕاگریە. لە بەرامبەر فشار و کردەوەکانی دوژمن، بوون بە خاوەنی هەڵوێستێکی شکۆمەندانە. ئێمە دەزانین کە لە دژی هەوڵەکانی دوژمن، بۆ بەدەستخستن شکۆ و سروشتەکەیان، دەبن بە خاوەنی هەڵوێستێکی شکۆمەندانە.

ئێمە وەکو گەریلاکانی بۆتان قوربانی چی دەبێت با ببێت، لە بەرامبەر ئەم خیانەتە تێدەکۆشین و رێگە نادەین دوژمن بگات بە ئامانجەکانی. هەر وەکو چۆن وابەستەی بەڵێنەکانمانین کە داومانە بە شەهیدان و گەلەکەمان، بە هەمان شێوە لە ئێستاش بە دواوە لەسەر بەڵێنەکانمان دەمێنینەوە."

ز.ش