فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پارستنی گەل یادی شەهیدانی مانگی ئایاری کردەوە

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل –نەپەگە NPG یادی ئەو شۆڕشگێڕانەی بەرز ڕاگرت کە لە مانگی ئایاردا شەهید بوون، بەڵێنی دا کە 'بە باوەڕبەخۆبوون تێکۆشان گەورەتردەکەن' .

فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە، بە راگەیاندراوێکی نووسراو یادی 'شەهیدانی ئایار'ی بەرز راگرت و وتی: "هەرشەهیدێک پەکەکە لاواز ناکات بەڵکوو بەردەوام بەهێزتردەبێت".

نەپەگە وتیشی: "لە هەنگاوی یەکەمی حزبی بوونی پارتەکەی ئێمەدا پەکەکە کە بە ئامانجە بەرزەکانەوە دەستیپێکردووە، هەتا ئێستا لە تێکۆشانە بێهاوتاکەماندا، شەهیدە قارەمانەکانمان بونەتە کانگای سەرەکی هێزەکەمان، بە شەهیدبوونی شەهیدەکانی پێشووترمان، رێبەرە شۆرشگێرە ئەنتەرناسیۆنالە مەزنەکەمان حەقی قەرار کە لە ١٨ی ئایار/٢٨ی بانەمەڕی ١٩٧٧ بۆ دڵسۆزیی یادکردنەوەی شەهید، پارتەکەمان پەکەکە کە جەخت لەسەر پارت بوونەکەی خۆی کردوەتەوە، بە تێکۆشان لەسەرئەو ڕێبازە بوەتە پارتێکی راستەقینەی شەهیدان. مانگی ئایار، مانگێکی وەهایە کە لەو مانگەدا فەرماندە پێشووەکەمان محەمەد قەرەسونگور لە تێکۆشانی شۆرشی کوردستان و تورکیادا گەلێک رێبەری شۆڕشگێرشەهید بوون. هەربۆیە پارتەکەمان پەکەکە ١٨ی ئایار/٢٨ی بانەمەڕ وەکو رۆژی شەهیدان و مانگی ئایاری وەکو مانگی شەهیدان ڕاگەیاندووە، هەموو مانگێکی ئایار وەکو مانگی شەهیدان یاد دەکرێتەوە، دلسۆزی بۆ شەهیدان پتەوتر دەکات، لە بارەی شەهیدانەوە لێپرسینەوەی هەڵوێست دەکرێت، بڕیاری جێبەجێکردن ئەو ئامانجانە بە دڵسۆزیی بۆ شەهیدان پتەوتردەکرێن، ئێمەش کە درێژەپێدەری رێگەی شەهیدان وهاوڕێبازان کە بەڵێنیان داوە کە یادەکانیان لە کوردستان ئازاد بکەنەوە، لە ٤٢ەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونەکاندا، لە کەسایەتی هاوڕێبازحەقی قەرار و شەهیدانی مانگی ئایاردا هەمو شەهیدانی شۆڕشی خۆمان بەڕێزەوە یاد دەکەینەوە ئەو بەڵێنەی کە پێمان داون، بۆیە ئەو رۆژە پیرۆزە جارێکی دیکە پیرۆز دەکەین. 

پارتەکەمان پەکەکە بە رەنجی مەزنی رێبەرئاپۆ و بە داستانە قارەمانییەکانی شەهیدانمان، بە تێکۆشانێکی بێهاوتا دروست بووە، هەر ئەڵقەیەکی شەهیدبوونی مێژوویی تێکۆشانماندا دەست لە سیاسەت و تەنگەتاوکردنی پەکەکە هەڵگرن، بەهێزترکردووە، بڕیارەکانی زیاتر کردووە، خۆڕاگرییەکەی زیاتر و رق و توڕەییەکەشی گەشتر کردووە، ئەوەی کە هێمای گەشەدان و ڕابوونی هەنگاوەکانی سەردەمییەکانی ئێمەش دروست دەکات، بەوهیوا وهەوڵدانەیە کە پەکەکە دەیەوێت ببێتە وەڵام بۆ راستیی پەکەکە، بزووتنەوەی پەکەکە کە بە شەهیدبوونی هەرهەڤاڵێکی، وەڵامی بەو شێوەی گەشاندنەوەی تێکۆشان کردووەتە رێچکە و رێباز، ئەمڕۆکەش لەسەر هەمان هێڵ دەڕوات و تێکۆشانی خۆی بەرفراوانتر دەکات.

ئەگەر ئەمڕۆ سیستمی داگیرکاریی کەوتبێتە بەردەم تێکشکان، ئەو سیستمەی کە دەیەوێت راستیی کورد و کوردستان بە کرداری قڕکەر، بە سیاسەتی قڕکردنی سپی و قڕکردنی کلتوری لەناوی ببات، کەوتبێتە بەر تێکشکاندن، ئەوە بە تێکۆشانی بێ وەستانی رێبەرئاپۆیە کە گەلی کوردی ژیاندەوە و هێنایە سەررێگای ئازادی و رزگاریی و بە تێکۆشانی شەهیدانی بێ وەستانە، دیسان شەهیدانمان بوون کە رێگەی تێکۆشانی راستەقینەی گەلی کوردستان بۆ بەها سەرەکییەکان نیشان دەدات، فێریان کردین کە بۆ ئەوە پێویستە مرۆڤ هەموو جۆرە سەختیی و زەحمەتێک لەبەرچاو بگرێت، پێویستە بە گیانفیدایی مرۆڤ لە ریزی پێشەوە تێکۆشان بکات و ئەوەیان کردە هێڵ و لەسەرئەو بنەمایەش بە بەرخۆدانی داستانی قارەمانی گەلی کوردستانی بەدیهێناوە. هەربۆیە، شەهیدانمان هەم کانگای سەرەکی هێزی ئێمەن کە ئێمە دەژیێنن و هەم بنەمای راستەقینەی راستییەکەمانن، ئەو هێزەمان پێ دەبخشێت کە بەبێ دوودڵی بەروە ئامانج بچین، گەلی کوردستان کە ئەو راستیەی بە قوڵایی هەست پێکردووە و بینیویەتی، هەمیشە بە شانازییەکی گەورەوە پێشوازی لە شەهیدانی خۆی کردووە، لە بەرزترین شوێن دایناون، دڵسۆزی یادەکانیان بوون، ئەگەر پێویست بووبێت، کە خاوەندارییان لە شەهیدانی خۆیان کردووە مردنیشیان لەبەر چاو بووە، ئەو راستییەی شەهیدبوون لە کوردستان دەهێنێتە گۆڕێ کە لەپێناو دۆزی ئازادیدا گیانفیداکردن بەهادار و پێویستە، هەروەها بۆ ئێمەش کە ماوین، دەمانخاتە بەردەم ئەو بڕیارەی کە بە هۆشیاریی و بوێری و ئازادی بوەستین، ئەگەر ئەمڕۆکەش لە کەسایەتی گەلی کوردستان، رۆڵەکانی و شۆڕشگێڕە بەڕێزەکانی لە چالاکی مانگرتن و رۆژوویی مردن لە چوارلای جیهانەوە دەکرێت، بە شێوەیەکی پتەو و بڕیارێکی فیدایی بەردەوامە، ئەوەش بە بوێری هێڵی شەهیدان و ڕاستیی شۆرشگێڕیی و گیانفیدایی بێ ترسە  لە ئامانجدا عاسێ بووە.

ئێمە هێزەکانی پاراستنی گەلی کوردستان کە بە پێشەنگایەتی پارتی شەهیدان پەکەکە بەرەو پێشەوە دەچێت، لە هەموو کاتێک زیاتر خاوەن بڕیارین کە یادی شەهیدانمان، خۆڕاگری و بەرخۆدانی مەزنی ئیمرالی رێبەرایەتی خۆی، تێکۆشانی گەلەکەمان لە چوارچێوەی "هەنگاوی گۆشەگیریی دەشکێنین، فاشیزم تێکدەشکێنین، کوردستان ئازاد دەکەین" گەورەتر و گەشتر دەکەین، ئێمە بە بڕیارەوە ئاشکرای دەکەین لەسەر بنەمای سەرلەنوێ دروستکردنەوەی گەریلای ئازادی کوردستان ئێمە لە فۆرمێکی پرۆفیشنالدا پێرفۆرمانسی تۆڵەی مەزنی شەهیدان دەکەینەوە، درێژەپێدەری هێڵی شەهیدان دەبین، لە رێگەی وەدیهێنانی سەرفرازیدا بە هەنگاوی باوەربەخۆ بوونەوە تێکۆشانی خۆیمان گەشتر دەکەینەوە، رێگەکەمان بە رێبەرایەتی تاجی ئازادیی بە سەربەرزی دەخەینە سەر کورستانی؛ لەسەر ئەو بنەمایەش جارێکی دیکە شەهیدانمان بە ڕێز و حورمەتەوە یاد دەکەینەوە، دیسان بەڵێن دەدەین کە بەردەوام بەرگریی لە ژیانی شایستەی یادکردنەوە بکەین و لەوە دانەبەزین."

ک-ش