فەرماندەیەکی باڵا و دوو ئەندامی سوپای پاسداران کوژران

سنووری پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەڕ لەنێوان هێزێکی کوردی و هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێراندا ڕوویداوە فەرماندەیەک و دوو ئەندامی دیکەی سوپای پاسداران کوژراون.

بە پێی زانیاریەکان ئەمڕۆ لە نیوان حیزبێکی کوردستانی و سوپای پاسداران لە کوێستانی “چلچەمە” لە شاری دیواندەرەی سەر بە پارێزگای سنە شەڕ ڕوویداوە.

بەشی ڕاگەیاندنی فەیلەقی حەمزەی سوپای پاسداران لە پارێزگای سنە هەواڵی ڕوودانی شەڕەکەی پشتڕاستکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، کە یەکێک لە فەرماندەکانی سوپا بە ناوی 'شەکیبا سەلیمی' لەگەڵ دوو ئەندامی دیکەی سوپای پاسداران بە ناوەکانی 'جەعفەر نیزام پور' و 'محەمەد شەکری' کوژراون.

شایەنی باسە شەکیبا سەلیمی، جێگری فەرماندەیی گشتی ئۆپراسیۆنی فەیلقەی شارامفەڕی سوپای پاسداران بووە لە پارێزگای سنە.

هیچ لایەنێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

ز.ش