قایمقامیەتی کەرکوک هەڵمەتی پاککردنەوەی خۆڵ وخاشاکی لە کەرکوک ڕاگەیاند
قایمقامی پارێزگای کەرکوک هەڵمەتی پاککردنەوەی خۆڵ وخاشاکی لە سەرتاسەری پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند
قایمقامی پارێزگای کەرکوک هەڵمەتی پاککردنەوەی خۆڵ وخاشاکی لە سەرتاسەری پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند
لیژنەی قایمقامیەتی کەرکوک لەگەل شارەوانی کەرکوک کۆبوونەوە دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە لایەن قایمەقامی کەرکوک رێکخرا،
لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا فەلاح یایچی قایمەقامی کەرکوک ڕایگەیاند: "بری ٢٥٠ ملێون دیناری عێراقی تەرخانکراوە بۆ پاکردنەوەی شاری کەرکوک لە خۆل و خاشاک بە هاوکاری شارەوانی شاری کەرکوک."
هەروەها قایمەقامی کەرکوک ڕایگەیاند: "داواکارین لە هاوڵاتیانی کەرکوک هاواکاریمان بن لە پاک ڕاگرتنی شارەکە هەروەها بنکەی پۆلیس و پۆلیسی ترافیک و لیژنەی زیادەرۆیی هاوکارمان دەبن لە پاکردنەوەی شارەکە."
هەروەها فەلاح یایچی ڕایگەیاند: "ماوەی دوو هەفتەیە تەنەکەی زبل و خۆلمان بڵاوکردۆتەوە لە هەموو ناوچەکانی شارەکە هەر کەسێک ببنرێت خۆل و خاشاک بڵاودەکاتەوە لە شارەکە بەپی مادەی ٢٥٦ی یاسا سزای مادی دەدریت کە لەوانەیە بگاتە بری ٥٠٠هەزار دینار.''
لە کۆتیدا فەلاح یایجی ڕایگەیاند: "شارەکە بەسەر ٦ بەش دابەش کراوە کە ماوەی هەڵمەتی پاک کردنەوەکە سێ مانگ دەخایەنێت وە هەڵمەتی پاکردنەوەکە هەموو گەرەکەکانی پارێزگاکە دەگرێتەوە تا دەروازەکانی شاری کەرکوک پاک دەکرێنەوە."
ک-ش