ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) مسته‌فا قه‌ره‌سوو ده‌رباره‌ی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانیی كرێكاران بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوا.
قه‌ره‌سوو گوتی، «١ی ئایار كه پیرۆز ده‌كرێت بۆ توركیا، كوردستان و مرۆڤایه‌تی ڕۆژێكی گرنگه. به‌بۆنه‌ی ئه‌م ١ی ئایاره به‌ڕێز و منه‌ته‌وه یادی ٤ پێشه‌نگه‌كه‌ی كرێكاران كه ساڵی ١٨٨٧ له‌سێداره‌دران و ٣٤ شۆڕشگێڕ، دیموكرات و كرێكار كه ساڵی ١٩٧٧ له ته‌قسیم-ی ئیسته‌نبووڵ كوژران و هه‌موو شه‌هیدانی ١ی ئایار ده‌كه‌مه‌وه. ١ی ئایار بۆ مرۆڤایه‌تی ڕۆژێكی زۆر گرنگه. مێژووی پشت ئه‌م ڕۆژه زۆر گرنگه.»
قه‌ره‌سوو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، تاكه ڕۆژ كه ئێستا له سه‌رانسه‌ری جیهان له لایه‌ن مرۆڤایه‌تییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش پیرۆز ده‌كرێت ١ی ئایاره. گوتی، «ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌ها هاوبه‌شه‌كانی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی تێدا ده‌ركه‌وتووه ١ی ئایاره. له ١ی ئایار كرێكار و ڕه‌نجده‌ران له‌پێناو دونیایه‌كی ئازاد تێده‌كۆشن، ڕه‌نجده‌ران باوه‌ڕ به خۆیان ده‌كه‌ن، یه‌كێتیی خۆیان ده‌بینن، هێزی یه‌كبوون ده‌بینن و به‌م شێوه‌یه باوه‌ڕی خۆیان به داهاتوویه‌كی ئازاد زیاتر ده‌كه‌ن.»
«په‌كه‌كه هه‌میشه ئاڵای ١ی ئایاری به‌رز كردووه‌ته‌وه»
مسته‌فا قه‌ره‌سوو گوتی، مێژووی ١ی ئایار له توركیا مێژووی تێكۆشینێكی سه‌خته. «مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت، ١ی ئایار له توركیا به به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆر وه‌ڵات زیاتر واتای هه‌یه. ئه‌وانه‌ی ئه‌م واتایه‌یان پێداوه شه‌هیدن، به‌رخۆدێرن، ڕه‌نجده‌رانی توركیا و گه‌لانن كه مه‌یدانه‌كانی ١ی ئایاریان پڕكرده‌وه. ١ی ئایاریان گۆڕی بۆ ڕۆژی تێكۆشین، پشتیوانی و یه‌كێتیی دژبه ده‌سه‌ڵاتداره فاشیسته‌كان. له‌به‌رئه‌وه به‌ڕاستی ١ی ئایار له توركیا زۆر گرنگه. ساڵی ١٩٧٧ زیاتر له ٥٠٠ هه‌زار ڕه‌نجده‌ر، ڕۆشنبیر و دیموكرات كه من خۆیشم له‌نێویاندا بووم، له ١ی ئایار كۆبوونه‌وه. هێزه فاشیسته‌كان نه‌یانتوانی خۆیان له به‌رانبه‌ری ڕابگرن. هێزه شاراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت له ته‌قسیم هێرشیان كرد و ٣٤ كرێكار، ڕه‌نجده‌ر و ڕۆشنبیریان كوشت.»
قه‌ره‌سوو سه‌رنجی خسته سه‌ر گرنگی ١ی ئایار بۆ كوردستان و گوتی، «بێگومان ١ی ئایار بۆ كوردستانیش گرنگه. چونكه دیموكراتبوونی توركیا بۆ ئازادیی گه‌لی كورد گرنگه. گه‌لی كورد و بزووتنه‌وه‌كه‌شمان له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ڕه‌نجده‌ر، شۆڕشگێڕ و دیموكراته‌كانی توركیا ١ی ئایاریان پیرۆز كردووه. ئێمه له هه‌مان كاتدا ١ی ئایار وه‌ك ڕۆژی یه‌كێتی و پشتیوانی گه‌لی كورد كه گه‌لێكی ڕه‌نجده‌ره ده‌بینین. به ڕۆژێكی هاوپشتی گه‌لی كورد، بنده‌ست و دیموكراته‌كانی توركیای داده‌نێین. وه‌ك ڕۆژی پشتیوانی ڕه‌نجده‌رانی گه‌لی كورد و ڕه‌نجده‌رانی دونیای ده‌بینین. له‌به‌رئه‌وه ١ی ئایار بۆ ئێمه هه‌میشه گرنگه. له هه‌ر شوێنێك كه ئێمه‌ی لێ بووبین به‌شداریمان كردووه له چالاكییه‌كانی ١ی ئایار. ڕۆڵی په‌كه‌كه زۆر گرنگه كه ١ی ئایار به‌هێزه‌وه گه‌یشتووه‌ته ئه‌م سه‌رده‌مه. له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌كه‌كه هه‌میشه خاوه‌نداره‌تی لێ كرد. په‌سه‌ندی نه‌كرد ئاڵای ١ی ئایار بكه‌وێت. ئاڵای ١ی ئایاری هه‌میشه به‌رزكرده‌وه. ئه‌مڕۆ په‌كه‌كه نوێنه‌ری سۆسیالیزمه و به‌م شێوه‌یه ١ی ئایار پیرۆز ده‌كات. له ١ی ئایاردا پشتیوانیی ڕه‌نجده‌ران و گه‌لان ده‌كات.»
«ڕۆژی تێكۆشین، پشتیوانی و یه‌كێتیی مرۆڤایه‌تییه»
قه‌ره‌سوو هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ١ی ئایار له سه‌رده‌می ئێستا له‌و شوێنانه‌ی هزری سۆسیالیزمی نوێی لێ ده‌ئافرێت پێشده‌كه‌وێت. گوتی، «ڕێبه‌ر ئاپۆ دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سۆسیالیزمی بونیادنراو گه‌یشته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئیدی سۆسیالیزم له ده‌وڵه‌تدا به‌ڕێوه‌ناچێت - ناتوانێت به ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌بچێت؛ ته‌نیا به ڕێبازه دیموكراتییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری و ده‌وڵه‌ت، به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گه‌لان ده‌كرێت سۆسیالیزم بچه‌سپێت. به‌م بیر و باوه‌ڕه‌وه ڕێبه‌ر ئاپۆ له دژی هزری سۆسیالیزمی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتپارێز خۆی سپارد به كۆنفیدرالیزمی دیموكراتیی ڕێكخستنكراو، كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی ڕێكخستنكراو. له ڕێی سۆسیالیزمی دیموكراتی له‌سه‌ر بنه‌مای سیسته‌می كۆنفیدڕاڵی دیموكراتی ده‌ستی به تێكۆشین كرد. سۆسیالیزم ئیدی بۆ ئێمه بێ ده‌وڵه‌ته. دۆخێكه كه خۆی به كۆنفیدرالیزمی دیموكراتی ده‌به‌ستێته‌وه. له‌م لایه‌نه‌وه ١ی ئایار ئیدی ئه‌و ڕۆژه‌یه كه هزری سۆسیالیستی لێ نوێ ده‌بێته‌وه. له سۆسیالیزمدا قوڵبوونه‌وه پێكدێت و دژه-سه‌رمایه‌داره‌كان هه‌موویان له‌نێو سۆسیالیزمدا كۆده‌بنه‌وه.»
قه‌ره‌سوو گوتی، «١ی ئایار ئیدی له هه‌موو كاتێك زیاتر بۆ گه‌لان، بۆ مرۆڤایه‌تی و بۆ ئێمه پێویستییه‌كه. هه‌ر بۆیه ئێمه ئه‌م ١ی ئایاره له ده‌ستپێشخه‌ریی به‌رفره‌وانتردا پیرۆز ده‌كه‌ین.»
«بۆ ڕزگاركردنی توركیا له ده‌ستی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په ده‌بێ گه‌ل تێكۆشین گه‌ش بكات»
له به‌رده‌وامی لێدوانه‌كه‌یدا مسته‌فا قه‌ره‌سوو باسی له هه‌بوونی فاشیزم له كوردستان و توركیا كرد. گوتی، «فاشیزم دوژمنی كرێكارانه، دوژمنی كوردانه، دوژمنی ژنه، دوژمنی ژینگه‌یه. دوژمنی به‌ها و كولتووری مرۆڤایه‌تییه. هه‌ر بۆیه ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی ئاكه‌په-مه‌هه‌په دوژمنی بنده‌سته‌كان، كولتووره‌كان و گه‌لانی توركیایه. دوژمنایه‌تییه‌كه‌ی بۆ ژنان به‌رچاوه. بۆیه وه‌ك چۆن له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداردا هێزه دیموكراتییه‌كان هه‌موویان كۆبوونه‌وه و وایان كرد فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په شكست بێنێت، ١ی ئایاریش پێویسته ببێته ئه‌و ڕۆژه‌ی كه به‌رهه‌ڵستكارانی ئاكه‌په - مه‌هه‌په و هێزه دژه-فاشیسته‌كان كه له دژی فاشیسته‌كان تێده‌كۆشن كۆببنه‌وه.»
«ئیدی لاوازكردنی ئاكه‌په ته‌نیا له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌س نییه. چونكه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نایه‌وێت به هه‌ڵبژاردن بڕوات. هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌كاردێنێت و هه‌وڵ ده‌دات له‌سه‌رپێ بمێنێته‌وه. زه‌خت له گه‌لی كورد، ڕه‌نجده‌ران و ژنان ده‌كات. بۆیه پێویسته هێزه دژه-فاشیسته‌كان و هێزه دیموكراتییه‌كان له ١ی ئایاردا كۆببنه‌وه. له پلاتفۆڕمی هاوبه‌شدا پێویسته تێكۆشینی هاوبه‌ش گه‌وره بكه‌ن. ١ی ئایاری ئه‌مساڵ خاوه‌نی به‌رپرسایه‌تییه‌كی مێژوویی وه‌هایه. پێویسته هیچ كه‌س خۆی لێ نه‌شارێته‌وه. ته‌نیا به تێكۆشانی خۆبه‌خۆ فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په لاواز نابێت. له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداردا بینرا كه یه‌كخستنی هێز و ڕێپێوانی به‌ره‌و ئامانجی هاوبه‌ش گرنگ و ئه‌نجامگیره. فاشیزم شكست دێنێت، فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په لاواز بووه. له لاوازترین كاتی خۆیدایه. ئه‌گه‌ر هێزه دیموكراتییه‌كان، هێزه‌كانی ئازادی و هێزه سۆسیالیسته‌كان لای یه‌كتر كۆببنه‌وه. تێكۆشینی دژه-فاشیزم كه به هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن و ده‌رفه‌تی پشتیوانی و یه‌كێتیی هێزه‌كانی خۆیان بكه‌نه یه‌ك، مومكینه فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په له ماوه‌یه‌كی كورتدا له‌ناوببرێت و ڕێ له به‌رده‌م دیموكراتیبوونی توركیا بكرێته‌وه.»
قه‌ره‌سوو باسی له‌وه كرد، ده‌رفه‌تێكی گرنگ بۆ گه‌لانی توركیا، هێزه دیموكراتییه‌كان، ژنان، گه‌نجان و بنده‌سته‌كان ڕه‌خساوه. ئه‌وه‌ی كه پێویسته بكرێت ئه‌وه‌یه؛ جیاوازی بۆچوون، پلان و به‌رنامه‌ی خۆیان بخه‌نه لایه‌ك. به به‌رنامه‌یه‌ك بۆ لاوازكردنی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په له خاڵه هاوبه‌شه‌كاندا پێكه‌وه كۆببنه‌وه و تێكۆشین گه‌ش بكه‌ن.
«كاتێك ئه‌مه كرا ئه‌و كاته ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په كورته. خۆی له‌خۆیدا له تێكۆشینی هێزه دیموكراتییه‌كان مردنی خۆی ده‌بینێت بۆیه ئه‌وه‌نده تووڕه بووه و هێرش ده‌كات. ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په كورت بووه. ته‌نیا تێكۆشینی ده‌وێت. تووڕه‌یی گه‌لان گه‌وره بووه. تووڕه‌یی گه‌لی كورد گه‌وره‌یه. تووڕه‌یی ژنان و تووڕه‌یی گه‌لانی توركیا گه‌وره‌یه. فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په له هه‌موو كات زیاتر توركیای پارچه كردووه. جگه له لایه‌نگرانی خۆی هه‌موو كه‌س وه‌ك دوژمن ده‌بینێت. ئه‌مه خراپترین شته كه له توركیا كراوه. بۆیه له‌پێناو ئه‌وه‌ی توركیا ڕزگاری بێت له‌م خراپییه، له‌م زهنیه‌ته‌ی كه توركیا پارچه ده‌كات و له‌م ده‌سه‌ڵاته فاشیسته، پێویسته هه‌موو گه‌لان كۆببنه‌وه و تێكۆشین گه‌ش بكه‌ن.»
«پێویسته گه‌لی كورد له هه‌موو شوێنێك به گوڕوتینه‌وه به‌شداری له چالاكییه‌كانی ١ی ئایار بكات»
مسته‌فا قه‌ره‌سوو به‌بۆنه‌ی ١ی ئایار بانگه‌وازی كرد و گوتی، «بانگه‌واز و چاوه‌ڕوانیی ئێمه بۆ ١ی ئایار وه‌هایه: پێویسته گه‌لی كورد له هه‌ر شوێنێك بێت له ئاستێكی به‌رزدا به‌شداری له چالاكییه‌كانی ١ی ئایار بكات. له ١ی ئایاردا پێویسته تێكۆشینی دژبه گۆشه‌گیری به‌هێز بكرێت. ده‌بێ تێكۆشینی دژبه گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌گه‌ڵ هێزه دیموكراتییه‌كان و گه‌لانی توركیا به‌ڕێوه‌ببرێت. ئێستا له زیندانه‌كان هه‌زاران هاوڕێمان له به‌رده‌م مردنن. بۆیه ده‌بێ هه‌موو هێزه دیموكراتییه‌كان، ژنان، ڕێكخستنه‌كانی مافی مرۆڤ و پارتییه سیاسییه‌كان كۆببنه‌وه. له دژی ئه‌م فاشیزمه، له دژی گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ، له دژی گۆشه‌گیریی زیندانه‌كان و گۆشه‌گیركردنی گه‌لانی توركیا تێكۆشین گه‌ش بكه‌ن و ده‌نگی خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه. هه‌م كورد هه‌م گه‌لانی توركیا یه‌كێتیی كوردان و گه‌لانی توركیایان ده‌وێت. ئێمه له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداردا ئه‌مه‌مان بینی. بۆیه پێویسته گه‌لانی توركیا و هێزه دیموكراتییه‌كانی توركیا داواكاری و حه‌سره‌تی گه‌لی كورد ببینن؛ گه‌لی كوردیش ئازادیی خۆی له دیموكراتیبوونی توركیادا ده‌بینێته‌وه و له‌گه‌ڵ گه‌ل و هێزه دیموكراتییه‌كانی توركیا به پلاتفۆڕمی هاوبه‌ش تێكۆشین گه‌ش ده‌كات.»
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا قه‌ره‌سوو پیرۆزبایی ١ی ئایاری له هه‌موو ڕه‌نجده‌ران و گه‌لانی دونیا كرد.
s.m