ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) مسته‌فا قه‌ره‌سوو له گوتارێكدا له ڕۆژنامه‌ی «یه‌نی ئۆزگور پۆلتیكا» به مانشێتی «تێكشكاندنی گۆشه‌گیری - تێكشكاندنی فاشیزمه» ئاستی به‌رخۆدانی مانگرتوانی دژبه گۆشه‌گیری هه‌ڵسه‌نگاندووه و سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر گرنگی خاوه‌نداره‌تی كردن له‌م به‌رخۆدانه.
قه‌ره‌سوو ڕایگه‌یاند، «له به‌رخۆدانی [كۆتایی به گۆشه‌گیری دێنین و فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین] مانگرتوان له به‌رده‌م مردندان. له هه‌ر ساتێك‌دا ئه‌گه‌ری شه‌هیدبوون هه‌یه. یه‌كێك له گه‌وره‌ترین به‌رخۆدانه فیداییه‌كانی مێژوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌یلا گیوڤه‌ن، ناسر یاگز، ئیمام شیش، فادیله تۆك، به‌رخۆدێرانی ستراسبۆرگ و زیندانییانی زیندانه‌كان به پێداگرییه‌كی گه‌وره به‌رده‌وامی به به‌رخۆدانه‌كه‌یان ده‌ده‌ن. به‌رخۆدانی [ئێوه ناتوانن ڕۆژی ئێمه تاریك بكه‌ن] ئێستا به ئامانجی كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیری به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌م به‌رخۆدانه هه‌موو دونیا بینی كه ڕێبه‌ر ئاپۆ بۆ گه‌لی كورد به مانای چی دێت. واتای سیاسیی گۆشه‌گیری و په‌یوه‌ندیی به تێكۆشینی ئازادیی گه‌لی كورد و دیموكراتیبوونی توركیا باش ڕوون بووه‌ته‌وه. ئه‌م به‌رخۆدانه له ئێستاوه ئه‌نجامی زۆر گه‌وره‌ی ئافراندووه و وه‌ك به‌رخۆدانێكی سه‌ركه‌وتوو چووه‌ته نێو مێژووه‌وه.»
قه‌ره‌سوو به‌بیری خسته‌وه كه گۆشه‌گیركردنی ئۆجالان شتێكی ئاسایی نییه و گوتی، ئه‌م بابه‌ته سیاسه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئێستای توركیا پیشان ده‌دات.
«پێگه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد - ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئازادی ڕێبه‌ر ئاپۆ له ناوه‌ندی پرسی كورد دایه. هه‌ر بۆیه ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌كرێت به واتای دۆخێكی زۆر گرنگی سیاسی دێت. له‌به‌رئه‌وه كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیری ڕێ له به‌رده‌م گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تیی سیاسی ده‌كاته‌وه. مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست له‌گه‌ڵ ئاكتۆری سه‌ره‌كیی پرسی كورد، ده‌بێته هۆی ده‌ستپێكی دۆخێكی نوێ بۆ دیموكراتیبوون. له ڕاستیدا تێكشكانی گۆشه‌گیری و فاشیزم پێكه‌وه ده‌بێت. بۆیه نابێت تێكۆشینی دژبه گۆشه‌گیری به شتێكی ئاسایی دابنرێت. گۆشه‌گیری به تێكۆشینێكی لاواز تێكناشكێنرێت. ڕاست نییه ئه‌گه‌ر وابزانرێت گۆشه‌گیری ته‌نیا به به‌رخۆدانی زیندانه‌كان له‌ناوده‌برێت. ئه‌گه‌ر له ده‌وری به‌رخۆدانی زیندانه‌كان تێكۆشین بكرێت، ئه‌و كاته گۆشه‌گیری كۆتایی دێت. هه‌ر بۆیه به‌رخۆدێرانی زیندانه‌كان هه‌میشه بانگی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن كه خاوه‌نداره‌تی له به‌رخۆدانه‌كه‌یان بكات.»
مسته‌فا قه‌ره‌سوو ده‌ستنیشانی كرد، ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كورد پیشانی ته‌واوی دونیایان دا كه چه‌نده له‌پێناو ئازادی‌دا فیداكارن. گوتی، «جاری یه‌كه‌مه له زیندانه‌كان به‌رخۆدانێكی ئه‌وه‌نده به‌رفره‌وان بكرێت. بێگومان له زیندانه‌كان زۆر جار به‌رخۆدان كراوه. به‌ڵام له‌م ئاسته‌دا و به‌م شێوه فیداییه جاری یه‌كه‌مه ببینرێت. ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی ساڵی ٢٠١٢ بۆ ڕێبه‌ر ئاپۆ كرابوو به‌رفره‌وان بوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ویش به‌رزتره.»
قه‌ره‌سوو ڕایگه‌یاند، تێكۆشینی دژبه گۆشه‌گیری ئیدی زیاتر ده‌بێته ڕۆژه‌ڤ. ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی فاشیستی ئاكه‌په-مه‌هه‌په هه‌رچه‌نده هه‌وڵ ده‌دات به نه‌بوو دایبنێت و بیشارێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م به‌رخۆدانه ته‌نگه‌تاویان ده‌كات. به گوته‌ی قه‌ره‌سوو، تێكشكاندنی گۆشه‌گیری له تێكۆشینی ئازادیی گه‌لی كورددا ڕێ بۆ هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌كاته‌وه.
«به‌رخۆدانی گۆشه‌گیری په‌یوه‌ندی به هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه. هه‌تا كۆتایی به گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ نه‌یه‌ت، گۆشه‌گیركردنی گه‌لی كوردیش كۆتایی نایه‌ت و كوردستانیش هه‌میشه وه‌ك زیندانێكی كراوه ده‌مێنێته‌وه. گه‌لی كورد و هێزه دیموكراتییه‌كان ئێستا گۆشهگیركراون و له‌نێو هه‌لومه‌رجی زینداندا ماونه‌ته‌وه. هه‌ربۆیه كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به به‌ده‌ستهێنانی ژیانێكی دیموكرات و ئازادی گه‌له‌وه هه‌یه.»
مسته‌فا قه‌ره‌سوو ئاماژه‌ی به هه‌لومه‌رجی سه‌ختی به‌رخۆدێرانی زیندانه‌كان كردووه و نووسیویه‌تی، «به به‌رنامه‌ڕێژی زه‌خت و زۆرداریان له دژ ده‌كرێت. له‌به‌رئه‌وه گه‌یشتووه‌ته ئاستی مردن. بۆ ڕێزگرتن و دڵسۆزی له به‌رانبه‌ر به‌رخۆدێران ده‌بێ له هه‌موو شوێنێك به‌رخۆدان به‌هێز بكرێت»
له درێژه‌ی گوتاره‌كه‌دا هاتووه، «زیندانییان ده‌یانه‌وێت به شێوه‌ی ڕۆژووی مردن به‌رده‌وامی به به‌رخۆدانه‌كه‌یان بده‌ن. خۆی له‌خۆیدا گرووپی ده‌ستپێكی مانگرتنی بێ‌سنوور ئێستا له ئاستی ڕۆژووی مردندایه. له دۆخێكی وه‌هادا نه‌ك ته‌نیا گرووپی ده‌ستپێك، به‌ڵكوو هه‌موو به‌رخۆدێرانی مانگرتن له خواردن ده‌گه‌نه سنووری مردن. بۆیه به‌رخۆدان له ئاستێكی مه‌ترسیدایه. ئه‌ركێكی مێژووییه كه هه‌موو كه‌س به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی مه‌سه‌له‌ی كه‌سی بكات، له هه‌موو شوێنێك به‌رخۆدان بكه‌ن.»
s.m