دیسانەوە پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە جۆلەمێرگ قەدەغەکاریى بۆ ٥ ناوچەى جۆلەمێرگ بە پاساوی "ناوچەى ئەمنیى تایبەت" راگەیاند و هەموو جۆرە هاتن و رۆیشتنێکى هاووڵاتییانی لەو ناوچانە قەدەغەکرد.
ئەو پارێزگارەى دەوڵەتى تورک رایگەیاندووە، قەدەغەکارییەکە لە ئەمڕۆوە ١١ی شوبات دەستپێدەکات و تا ٢٥ی شوبات بەردەوامیى دەبێت.
لە زۆرێک لە شارەکانى باکووری کوردستان قەدەغەکاریى سیستماتیک، ملهوڕانە و میزجیانەى دەوڵەتى بۆ ماوەى چەند ساڵە بەردەوامیى هەیە. ئەو قەدەغەکارییانە بە بەردەوامی هەموو ١٥ رۆژ جارێک، یان هەموو مانگێک جارێک درێژ دەکەنەوە.
ژ.ت