قەرەسوو: بزووتنەوەکەمان لە زۆر شت دا قەرزاری حوسێن ماهیرە

موستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە سەبارەت بە حوسێن ماهیر ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە کە لە ١ ئابی ٢٠١٢ شەهید بوو رایگەیاند،" بزووتنەوەکەمان لە زۆر شت دا قەرزداری حوسێن ماهیرە."

حوسێن ماهیر ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە لە رۆژی ١ ئابی ٢٠١٢ / ١٠ی گەلاوێژ و کاتێک فەرماندەی هەرێمی بۆتانی لە ئەستۆ بوو پێی لە مین کرد و شەهید بوو. موستەفا قەرەسوو ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە ساڵڕۆژی شەهادەتی حوسێن ماهیر دا سەبارەت بە ژیان و تێکۆشانی شەهید قسەی کرد.

لە هەموو جێگایەک هەموو ئەرکەکانی جێبەجی دەکرد

قەرەسوو رایگەیاند، حوسێن ماهیر زۆر ئەرکی گرینگی لە ئەستۆ گرت؛ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە و ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە و ئەندامى دەستەى سەربازی بوو و لە هەمانکاتدا فەرماندەی هەرێمی بۆتانی دەکرد. قەرەسوو وتی، بەر لە ئەمەش لە بۆتانی شەڕی کرد، فەرماندەی هێزی تایبەت بوو و لە کۆمیتەی پاراستنی گەل دا بوو. واتا لە هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشاندا ئەرکی خۆی بەجێ دەهێنا. قەرەسوو لە بەردەوامیی قسە کانیدا رایگەیاند، "بە کەسایەتیی خۆی نیشانی دا کە پەکەکە چ پارتی و بزووتنەوەیەکە. لە ناو رێکخستندا یەکێ لەو کەسانەم، کە هەر لە دەستپێکدا ناسی هەڤاڵ حوسێن بوو، کاتێکیش مرۆڤ قۆناغەکانى تر لێکبداتەوە ئەو کاتە دەزانین کە چۆن بۆ یەکەمجار ناسیم.

قەرەسوو رایگەیاند، حوسێن ماهیری لە ئانکارا ناسیوە. ئەو کاتە لایەنگری پەکەکە بووە، بەڵام وەکوو کادرێک کاری کردووە.

قەرەسوو رایگەیاند، حوسێن ماهیر لە ١٢ ئەیلول بەشدار بوو و وتی، " بە راستی یەکێ لە راستترینەکان لە ناو پارتی دا بوو، کەسایەتییەکی فیدایی بوو. هەڤاڵێکمان بوو، کە بە هەموو شێوازێک خۆی فیدای گەل و پارتی کرد. هەوڵی ئەدا کە هەموو ئەرکەکانی خۆی بە باشی ئەنجام بدات و بە راستی هەڤاڵیکی رەنجدەر و ماندونەناس بوو."

قەرەسوو وتی، بە هۆی خاکی بوونییەوە هەموو کەسێک حوسێن ماهیری خۆشدەویست.

بە پێداگریی خۆی دەیخواست بەشداری لە شەڕدا بکات

قەرەسوو وتی، حوسێن ماهیر هەموو کاتێک هەوڵی دەدا قورسترین کارەکان بە سەرکەواتوانە ئەنجام بدات.

قەرەسوو رایگەیاند، نەمادەخواست بڕوات بۆ بۆتان و وتی،" هەڤاڵیکی کۆن بوو. تەمەنی لەسەروو ٥٠ ساڵەوە بوو، بۆیە نەماندەخواست بینێرین بۆ بۆتان، ئامەد و دێرسیم. داوای لێمان کرد بڕواتە دێرسیم یان ئامەد. لە کۆتایی دا چونکە بۆتان هەریمێکی بەرفرەیە هەڤاڵان قبووڵیان کرد بچێتە بۆتان. ئەڕۆیشت بۆ بۆتان بەڵام کەس نەیدەزانی بۆ ئەوێ دەڕوات. شەڕی ساڵی ٢٠١٢ شەڕێکی قورس بوو. دەسەڵاتی ئاکەپە لە ساڵی ٢٠١١ دا بۆ لە ناوبردنی بزووتنەوەی ئازادی هێرشێکی قورسی دەستپێکردبوو. پێیان دەگوت شێوازی سریلانکا. بە مەبەستی لە ناوبردن هێرشی دەکرد. ئەویش دەیگوت، ' لە کاتێکی وەهادا نابێت لێرە راوەستم. دەبێت بۆ تەڤگەر و بزووتنەوەکەمان شتێک بکەم. پێویستە ئەزموونی خۆم لە گۆڕەپانی شەڕدا بە کار بێنم'."

قەرەسوو رایگەیاند، حوسێن ماهیر بەو شێوەیە چوو بۆ بۆتان.

قەرەسوو ئاماژەی بە شەڕی ئەمدواییە کرد و وتی، " ئێستاش شەڕ دەکەین و شەهادەت هەیە. پێویستە هەموو هەڤاڵان و گەلەکەمان، هەموو کەسێک هەڵوێستی هەڤاڵ حوسێن ماهیر بزانێت و لێى تێبگات و وەکوو نموونەیەک سەیری بکەن. لە کاتێکدا دوژمن هێرشێکی قورس ئەنجام دەدات، چۆن هەڵوێستێک پێویستە؟ چۆن ئیرادەیەک نیشان بدرێت؟ هەڤاڵ حوسێن ماهیر هەموو ئەمانەی نیشان دا. ناسنامە و کەسایەتیی بزووتنەوەکەمانی زۆر بەهێز کرد. نرخ و بەهای ئافراند. تەنها شەڕ و بەرێوەبەریی نەکرد، بەڵکوو بە هەڵوێستەکانی و کەسایەتیی خۆی لە ئافراندنی کەسایەتیی پەکەکەدا رۆڵێکی مەزنی گێڕا. "

ر.م