قەرەسوو: شەهیدەکان هۆکاری هاتنی گەنجانن بۆ سەر شاخەکانی کوردستان

"ئەوانەی هۆکاری هاتنی گەنجانن بۆ سەر شاخەکان، ئەوانەی دەبنە هۆی ئەوەی گەنجان بەشداری ڕیزەکانی گەریلا ببن شەهیدەکانی کوردستانن. پێویستە هەموو کەسێک و ئەوانەی خانەوادانەی سولەیمان سۆیسوز-یان بۆ شکاندنی جامەکانی باڵەخانەی هەدەپە ناردووە، دەبێت ئەوە باشی بزان

"ئەوانەی هۆکاری هاتنی گەنجانن بۆ سەر شاخەکان، ئەوانەی دەبنە هۆی ئەوەی گەنجان بەشداری ڕیزەکانی گەریلا ببن شەهیدەکانی کوردستانن. پێویستە هەموو کەسێک و ئەوانەی خانەوادانەی سولەیمان سۆیسوز-یان بۆ شکاندنی جامەکانی باڵەخانەی هەدەپە ناردووە، دەبێت ئەوە باشی بزانن."

مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە گۆتاری ئەم هەفتەیەی خۆیدا لە ڕۆژنامەی یەنی ئوزگیور پۆلیتیکا باسی لە سیاسەتی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکیا لە دژی ژمارەیەک بنەماڵە، کە منداڵەکانیان بەشدارییان لە ڕیزەکانی گەریلادا کردووە کرد.

قەرەسوو ڕایگەیاند، لەم دواییانەدا یارییەک لە دژی ژمارەیەک بنەماڵە، کە منداڵەکانیان بەشدارییان لە ڕیزەکانی گەریلادا کردووە بەڕێوەدەبرێت. دیارە هیچ بنەماڵەیەک نەماوە، کە هەڵنەخەڵێنرابن و فێڵیان لێنەکرابێت. شەڕی دژی گەریلا بە تەنها بە تانک، تۆپ و فڕۆکە ناکرێت، بەڵکو لەناو کۆمەڵگاشدا لە دژی گەریلاکان شەڕێک بەڕیوەدەبرێت.

گەنجانی کورد لە دڵەوە دەبن بە گەریلا و لەناو هەموو شەرت و مەرجێکی قۆڕسدا شەڕ دەکەن. ئەوە دەوڵەتی تورکە، بە زۆر گەنجانی کورد و تورک دەکاتە سەرباز. دەوڵەتی تورکە گەنجان ناچاری بەشداریکردن لە شەڕدا دەکات. ئەفسەرێکی تورک، کاتێک براکەی لە بۆتان لە شەڕدا کوژرا بە ئاکەپەی وت،"ئێوە بۆچی منداڵەکانتان بۆ شەڕ نانێرن."

قەرەسوو ئاماژەی بەو بنەماڵانە کرد، کە لەبەرامبەر باڵەخانەی هەدەپەدا کۆبوونەتەوە و ڕایگەیاند، ئەو کارە پلان و یاریەکە بۆ تێکشکاندنی هەوڵەکانی خاوەنداریکردن لە ئیرادە و هاوشارەوانەکان.

قەرەسوو لەبارەی بەشداریکردنی گەنجان بۆ ناو ڕیزەکانی گەریلا وتی، "ئەوانەی هۆکاری هاتنی گەنجانن بۆ شاخەکان، ئەوانەی دەبنە هۆی ئەوەی گەنجان بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بکەن شەهیدەکانی کوردستانن. پێویستە هەموو کەسێک و ئەوانەی خانەوادەی سولەیمان سۆیسوز-یان بۆ شکاندنی جامەکانی باڵەخانەی هەدەپە ناردووە بە باشی لەوە تێبگەن."

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕاشیگەیاند، ئەو خانەوادانەی کە لە بەرامبەر باڵەخانەی هەدەپە کۆبوونەتەوە پێویستە باش بزانن: ژیان و ناموسی کوردان وابەستەی ئەو گەنجانەیە، کە بەشدارییان لە ڕیزەکانی گەریلادا کردووە. ئەگەر ژیانێکی ئابڕومەندانە و شکۆمەندانەتان دەوێت، ئەگەر منداڵی ئێوە بن یان نا، پێویستە خاوەندارێتی لە گەریلاکان بکرێت.

هەدەپە گەنجەکان نانێرێتە ناو ڕیزەکانی گەریلا. گەریلا لەلایەن هەدەپەوە دروست نەبووە، گەنجان لە ڕێگەی ئەوانەوە بەشداری ڕیزەکانی گەریلا نابن. بە پێچەوانەوە ئەو دۆخە لە ئەنجامی تێکۆشانی گەریلا، ڕاپەرین، تێکۆشانی دیموکراسیی شۆڕشگێڕی لە تورکیا و گۆڕەپانی تێکۆشانی سیاسەتی دیموکراتیک دروست بووە. هەموو کەسێک و هەدەپە و پارتەکانی تر ئەوە دەزانن و لەبەرئەوەش پێویست ناکات هەدەپە بەرگری لە خۆی بکات. پێویست ناکات بڵێن، 'ئێمە لەو بنەماڵانە تێدەگەین'. تەنها شتێک هەیە و پێویستە هەدەپە باش بزانێت. "خانەوادەکان لەچوارچێوەی پلانسازیی شەڕی تایبەت و یاریی شەڕی تایبەتدا بۆ سەر باڵەخانەکەیان نێردراون."

قەرەسوو ڕاشیگەیاند، لەسەر ئەم خاکە لە دژی سیاسەتی قڕکردن، بەرخۆدانێکی مێژوویی و پیرۆز بەرێوەدەچێت. بەرخۆدانەکە لەدژی ئەو کەسانەیە، کە هەوڵی قڕکردنی گەلی کورد دەدەن. ئەگەر گەنجانی کورد و بنەماڵەکانیان دەیانەوێت لەگەڵ گەلەکەیان بە شێوەیەکی ئازاد و دیموکراتیک بژین، پێویستە بەشداریی لە بەرخۆدان بکەن. نەک جامی باڵەخانەی هەدەپە بشکێنن، بەڵکو پێویستە لەدژی قەیومەکان تێبکۆشن. بەو شێوەیە کۆتایی بە ئێش و ئازارەکان دێت. ئەو شتانەی کە لە ئێستادا دەکرێت، لەخزمەتی بەردەوامیدان بە شەڕدایە.

مستەفا قەرەسوو ئەوەی خستەڕوو، خاوەنداریکردن لە گەنجان بەم شێوەیە ڕاست نییە، بەڵکو دوژمنایەتیکردنی گەنجانە و بەردەوامیدانە بە شەڕ. دوای ئەوەی خانەوادەکان بەرەو باڵەخانەی هەدەپە ئاڕاستەکران، هەموو ڕۆژێک بە دەیان گەنج دەستگیرکران. هۆکاری دەستگیرکردنی گەنجانیش دوژمنایەتیکردنی گەنجانە و ئەوەش بەرامبەر خانەوادەکان دەکرێت. ئایا ئەوان دەستگیرکردنی گەنجەکان قبوڵ دەکەن؟ لەدژی دەستگیرکردنی گەنجان دەتوانن لەبەرامبەر قەرەقوڵەکان دانیشن؟

قەرەسوو وتی، "گەنجەکان بە ئامانجی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک بەشدارییان لە ڕیزەکانی گەریلادا کردووە. ئەوان بە شێوەیەکی ئازاد دەژین. مردووەکان ئەوانەن، کە لە دژی منداڵەکانیان لەگەڵ دوژمنەکانیان کار دەکەن. لەبەر ئەوە بانگەوازمان بۆ خانەوادەکان ئەوەیە، خۆیان لە مردن ڕزگار بکەن و بەشداری لە ژیانی ڕاستەقینەدا بکەن.

ژ.ت