قەرەسوو: گوشارەکانی سەر ئیمرالی لە پاش داگیرکردنی عەفرین زیادی کردووە

مستەفا قەرەسو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەری کەجەکە ڕایگەیاند کە گوشارەکان لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گراننتر بووەتەوە، تەلەفزیۆن و ڕادیۆ کە پێشتر درابووە ڕیبەر ئاپۆ، لێی سەندراوەتەوە و فشارەکانی سەر ئیمرالی زیاتری کردووە.

قەرەسوو وتارەکەی بە پیرزۆکردنی ٤ی نیسان، ڕۆژی لە دایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەستپێکرد و ونووسی: ٤ی نیسان چارەنووسی گەلی کوردی گۆڕی، ڕێبەر ئاپۆ بووە ڕۆڵەیەکی ئازیزی گەل، هەلومەرجی کۆمەڵایەتی کەسایەتیی ڕێبەر ئاپۆی خولقاند، ئەویش بایەخە بنەڕەتییەکانی تێکۆشانی سیاسیی لە کوردستان، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گۆڕی.ڕێبەر ئاپۆ بووە ڕێبەری ئازادی بۆ گەلی کورد و جیهان.

قەرەسوو ئاماژەی بەوە دا کە ئیستاکە شەڕی جیهانی سێیەمین لە ئارادایە، و بەم جۆڕە دێڕێژەی بە قسەکانی دا: لە ئیستادا حکومەتی تورکیا سەرکێشی پیلانی قڕکردن و دوژمنایەتی گەلی کورد دەکات. ڕێباز و ئیرادەی ڕێبەر ئاپۆ لە شەڕی سێیەمی جیهانیدا لە ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە ڕووناکایی رێگای گەلانی ژێردەست، بۆیەشە گۆشەگیرییەکی سەخت بە سەریدا سەپێندراوە، دوژمنانی گەلی کورد فشار و زۆردارییەکانیان بۆ سەر ئیمرالی زیادکردووە، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بە دەستمان گەیشتووە، پاش داگیرکردنی ناوەندی عەفرین، بە هۆی ئەوەی هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ تووڕەی کردوون، تەلەفزیۆن و ڕادیۆیان لێسەندووەتەوە، هەلومەرجی ژیانیان لێ سەختتر کردووەتەوە، ئەوانە نیشانی دەدەن، کە ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە ترساون و ڕوو لە شکەستن.

قەرەسو ئاماژەی بەوەدا کە ، ڕێبەر ئاپۆ خاوەن ئیرادێکی سەربەخۆیە و ڕیبازەکە ئاشکرایە ، گوشارەکان لەسەر ئیمڕالی هەتاکۆ دەڕوات زۆرتر دەبێت." بۆ ئەوەی کە ڕێباز و ئیرداەی سەرۆک ئاپۆلە ناو بارودۆخی شەڕی سێیەمی جیهانیدا  نەبێتە ڕێنوێن و ڕزگاری بەخش بۆ گەلان، گوشارەکان لەسەر ئیمڕالی سەختتر دەکەنەوە"، و تاکە هۆکار بۆ ئەو گوشارانە ئەوەیە.

لە بەشێکی دیکە لە نوسینەکانی قەرەسودا هاتووە: ئاشکرایە، کە لە شەڕی سێیەمی جیهانیدا هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی هێزە قڕکەرەکاندا وەک ڕابردوو دەبێت، هەرچەند ئاگامان لە ئیمرالی نییە و نایەڵن زانیاری لە بارەی ڕێبەر ئاپۆوە بە دەستمان بگات، بەڵام لەوە دڵنیاین، ڕێبەر ئاپۆش باش دەزانێت کە هەڤاڵان و نەتەوەکەی چۆن هەڵوێست پیشان دەدەن، بۆیە هەڵوێستی خۆی لە بەرامبەر فشارەکاندا ناگۆڕێت و دژی داگیرکاریی هەڵوێست پیشان دەدات.

ک-ش