كاڵكان: ڕۆژووی مردن قۆناغی سه‌ركه‌وتنه
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه دووران كاڵكان چالاكیی ڕۆژووی مردنی ئه‌م قۆناغه‌ی به به‌رخۆدانی ١٤ی ته‌مووز شوبهاند و ڕایگه‌یاند، ئه‌مه قۆناغی سه‌ركه‌وتنه.
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه دووران كاڵكان چالاكیی ڕۆژووی مردنی ئه‌م قۆناغه‌ی به به‌رخۆدانی ١٤ی ته‌مووز شوبهاند و ڕایگه‌یاند، ئه‌مه قۆناغی سه‌ركه‌وتنه.
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) دووران كاڵكان له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) باسی به‌رخۆدانی زیندانی ئامه‌د و قۆناغی ئێستای مانگرتن له خواردن و ڕۆژووی مردنی كرد.
كاڵكان هێمای بۆ كولتووری به‌رخۆدانی په‌كه‌كه كرد و گوتی، «له‌نێو په‌كه‌كه‌دا نموونه‌ی ده‌ستپێكی پێشه‌نگی دڵسۆزی بۆ رێبه‌رایه‌تی و ڕێكردنی بوێرانه و پێداگرانه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی، هاوڕێ حه‌قی قه‌رار بوو. شه‌هیدی پارتیبوون له‌سه‌ر هێڵی شۆڕشگێڕی و ئاپۆیی بوو. ئه‌وه‌ی بووه هۆی ئافراندنی هێڵی میلیتانیی فیدایی په‌كه‌كه، به‌رخۆدانی ساڵی ١٩٨٢ی زیندانه‌كان بوو. ئه‌وه‌ی ده‌ستیشی به‌مه كرد، ڕۆح و هۆشمه‌ندی پێدا و بڕیاری ئه‌نجامدانی دا كه‌سایه‌تیی مه‌زڵووم دۆغان بوو. مه‌زڵووم دۆغان به به‌رخۆدانه‌كه‌ی له نه‌ورۆزی ١٩٨٢، له‌پێناو ئافراندنی ژیانی ئازاد له‌سه‌ر هێڵی ئاپۆیی له به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی زیندان بوو به نموونه‌ی ده‌ستپێكی خۆفیداكردن. ئه‌وه‌ی درێژه‌ی به‌مه دا و له‌نێو كادره میلیتانه‌كانی په‌كه‌كه بڵاوی كرده‌وه، چالاكیی خۆسووتاندنی چوار هه‌ڤاڵ بوو كه ئێواره‌ی ١٧ی ئایار\٢٧ی گوڵان ئه‌نجامیان دا. ئه‌وان له‌نێو كادره‌كان بڵاویان كرده‌وه و سه‌لماندیان كه ژیانی ڕاستی پارتی و ژیانی ئازاد پێویسته چۆن بێت. به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی ڕۆژووی مردن ئه‌مه‌ی به‌رفره‌وان كرد، شۆڕشگێڕانی هه‌موو خسته نێو چالاكی و به سه‌ركه‌وتنی گه‌یاند. دوژمنی تێك‌شكاند و له كه‌سایه‌تیی ڕژێمی سه‌ربازیی ١٢ی ئه‌یلوولی فاشیستدا، سیاسه‌ت و زیهنیه‌تی پاكتاوكاری و فاشیستی له ڕووی ئایدیۆلۆژییه‌وه تێك‌شكاند. به ئافراندنی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره، ڕێباز و هێڵی میلیتانی فیدایی شۆڕشگێڕیی كوردستانی ده‌رخست. ڕێگه‌ی سه‌ركه‌وتنی پیشان دا و سه‌لماندی سه‌ركه‌وتن چۆن ده‌بێت. هه‌مووی ئاشكرا كرد. ئێمه به هه‌موو ئه‌مانه ده‌ڵێین به‌رخۆدانی زیندان.»
ئه‌و قۆناغه‌ی په‌كه‌كه بڕیاری به‌رخۆدانی دا
كاڵكان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌وه‌ی هێڵی میلیتانی فیدایی په‌كه‌كه‌ی ده‌رخستووه به‌رخۆدانی ساڵی ١٩٨٢ی زیندانه. گوتی، «شێوه‌ی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌م به‌رخۆدانه گه‌وره‌یه‌ی زیندانه‌كان مانگرتن له خواردن و ڕۆژووی مردنه. خۆسووتاندنی چوار هه‌ڤاڵه‌كه پارچه‌یه‌كه له هێڵی چالاكیی مانگرتن له خواردن و ڕۆژووی مردن. چالاكیی مه‌زڵووم دۆغان-یش له نه‌ورۆزدا بڕیاری ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌یه. ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌ی هێنایه ئاراوه، چالاكیی خۆسووتاندنی چوار هه‌ڤاڵه‌كه‌یه. ئه‌وه‌ی ده‌ستی پێكرد مه‌زڵووم دۆغانه. ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی ڕۆژووی مردن-ی گه‌وره‌ی ١٤ی ته‌مووزی ئاماده كرد، چالاكیی چوار هه‌ڤاڵه‌كه‌یه. ئه‌وه‌ی خستیه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی ڕۆژووی مردن-ی ١٤ی ته‌مووزه. ئه‌مانه هه‌موو به‌شێكن له یه‌ك و له یه‌كتر جیاناكرێنه‌وه. هێڵێكن. ئه‌مه ئه‌و قۆناغه‌یه كه په‌كه‌كه بڕیاری به‌رخۆدانی داوه. له‌پێناو ئازادی له دژی ڕژێمی سه‌ربازیی ١٢ی ئه‌یلوولی فاشیست بڕیاری به‌رخۆدان له‌سه‌ر هێڵی فیدایی درا، ڕێبازه‌كه‌ی ئافرێنرا و هێڵی سه‌ركه‌وتنی ده‌ستنیشان كرا.»
«١٤ی ته‌مووز جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی چالاكیی ٤ هه‌ڤاڵه‌كه‌یه»
دووران كاڵان ڕایگه‌یاند، پێویسته به‌رخۆدانی فه‌رهاد كورتای و هه‌ڤاڵه‌كانی له یه‌ك كۆنتێكستدا ببینرێن. گوتی، «به‌رخۆدانی نه‌ورۆزی مه‌زڵووم دۆغان و به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی ڕۆژووی مردنی ١٤ی ته‌مووز كه له لایه‌ن هاوڕێ خه‌یری دورموشه‌وه ده‌ستی پێكرد، له یه‌كتر جیاناكرێنه‌وه. ئه‌م ڕێبازه‌ی چالاكیش پارچه‌یه‌كی ئه‌وانه و هه‌لومه‌رجی ١٤ی ته‌مووز ئافراندوویه‌تی. لێره‌شدا تێگه‌یشتنێكی گه‌وره هه‌یه. برینی ڕۆحه. له‌نێویدا دڵسۆزی، بوێری، پێداگری و به‌رخۆدان هه‌یه. هه‌ر پێویستی به‌وه نییه كه ئه‌مانه‌ی له‌سه‌ر بگوترێت. خودی چالاكییه‌كه ئه‌مه ده‌رده‌خات. چالاكان به‌و كه‌سانه‌ی ئاویان پێدا ده‌كه‌ن ده‌ڵێن، [ئاومان پێدا مه‌كه‌ن، ئاگر به‌گووڕ بكه‌ن. دامركاندنه‌وه خیانه‌ته، ده‌بێ به‌رخۆدان گه‌وره‌تر بكرێت.]. ١٤ی ته‌مووز جێبه‌جێكردنی ئه‌م فه‌رمانه‌یه. گیراوانی شۆڕشگێڕ له زیندان ئه‌م قسه‌یه وه‌ك فه‌رمان بۆ خۆیان ده‌بینن و به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی ڕۆژووی مردن له ١٤ی ته‌مووز جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. فه‌رهاد كورتای، مه‌حموود زه‌نگین، ئه‌شره‌ف ئانیك و نه‌جمی ئۆنه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ن كه ئه‌مه‌یان به‌دیهێناوه.»
كه‌سایه‌تیی فه‌رهاد كورتای
«كه‌سایه‌تیی فه‌رهاد كورتای كه پێشه‌نگایه‌تی بۆ ئه‌م چالاكییه ده‌كات، كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ڵاتپارێز و دڵسۆز بۆ ئازادیی كوردستانه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ڕێبه‌ر ئاپۆی ناسی و بوو به دڵسۆزی. كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر پاك و دروسته كه به‌قووڵی گوزارشت له وه‌ڵاتپارێزیی قۆسه‌ر-ی مێردین ده‌كات. مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت، نوێنه‌ری تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هاوڕێ حه‌قی قه‌رار و خه‌لیل چاڤگیون-ی قۆسه‌ره. كه‌سایه‌تیی ئه‌وان زۆر له یه‌كتر نزیكن. مرۆڤ ده‌توانێت ئه‌و و خه‌لیل چاڤگیون به دوانه ناوببات. له‌و ئاسته‌دا كه‌سایه‌تییه‌كی پاك و دروسته.»
«به‌رخۆدانی ئێستا له‌سه‌ر میراتی به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی زیندان ده‌كرێت»
دووران كاڵان ده‌رباره‌ی به‌رخۆدانی ڕۆژووی مردن و مانگرتن له خواردن له‌م قۆناغه‌دا گوتی، «به‌رخۆدانی ئێستا له‌سه‌ر میراتی به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی زیندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌یلا گیوڤه‌ن كاتێك ٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨ ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كرد، له زیندانی ئامه‌د بوو. له هه‌مان زیندان بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ی دا و ده‌ستی به به‌رخۆدان كرد. بێگومان ئه‌وه‌ی وای كرد بڕیارێكی وه‌ها بدات و هۆشمه‌ندییه‌كی وه‌های له‌لا گه‌ڵاڵه بوو، به‌رخۆدانی ساڵی ١٩٨٢ی زیندان بوو. به‌رخۆدانی مه‌زڵووم دۆغان و چوار هه‌ڤاڵه‌كه بوو. له ڕووی ڕێبازیشه‌وه به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی ڕۆژووی مردنی ١٤ی ته‌مووزی به‌بنه‌ما گرت. له‌سه‌ر بنه‌مای مانگرتنی بێ‌سنوور له خواردن ده‌ستی به چالاكی كرد. سه‌رچاوه و بڕیاره‌كه‌ی له‌وێوه گرت.»
«به‌رخۆدانی ١٩٨٢ی زیندان و به‌رخۆدانی ڕۆژووی مردنی ١٤ی ته‌مووز كه پایه‌ی سه‌ركه‌وتنیه‌تی، چۆن خۆی پیشان دا؟ [ئێمه به ئایدیۆلۆژیای خۆمان په‌یوه‌ستین. ئێمه هێڵی پارتیمان به‌بنه‌ما وه‌رده‌گرین و ده‌مانه‌وێت بیپارێزین. ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بێت ژیانمان هیچ واتای نییه. ئێمه ناتوانین جیاواز له‌مه بژین]. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ستبوونی خۆیان بۆ ئایدیۆلۆژیای پارتی نیشان بده‌ن ده‌ستیان به چالاكی كرد. ئایدیۆلۆژیای پارتیش ڕاستیی ڕێبه‌رایه‌تی بوو. ڕۆح، هه‌ست، هۆشمه‌ندی و بڕیاره‌كانی ڕێبه‌ر ئاپۆ بوون. هه‌ر بۆیه په‌یوه‌ستبوونی خۆیان به ڕێبه‌ر ئاپۆ پیشان دا.»
درێژترین و به‌رفره‌وانترین مانگرتن له مێژوودا
كاڵكان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئێستا له‌یلا گیوڤه‌ن له دژی سیسته‌می ئه‌شكه‌نجه و گۆشه‌گیریی ئیمڕاڵی ده‌وه‌ستێته‌وه و ده‌یه‌وێت ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌نێو هه‌لومه‌رجی ئازاد‌دا بژی و كار بكات. گوتی، «مانگرتنی بێ‌سنوور له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، نیشانه‌ی ئامانج و پێداگریی ڕۆژووی مردن-ی گه‌وره‌ی ١٤ی ته‌مووزه. هه‌مان ئامانجه، هه‌مان ئاستی پێداگرییه و له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. دواتر ئه‌م به‌رخۆدانه به‌رفره‌وان بوو. ناسر یاگز له باشوور گه‌شی كرد. له مانگی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه ده‌سته به ده‌سته‌ی زیندانییان به‌شداریان تێدا كرد. له ستراسبۆرگ گرووپێكی ١٤ كه‌سی به‌شدارییان كرد. ته‌نانه‌ت له شاری تۆرنتۆی كه‌نه‌دا و چوار پارچه‌ی كوردستان و هه‌ر چوار لای جیهان و زیاتر له ١٠٠ زیندانی ده‌وڵه‌تی تورك، به‌رفره‌وان بوو و بوو به به‌رخۆدانێكی به‌رفره‌وانی مانگرتن له خواردن. له ١ی ئادار به‌دواوه هه‌زاران زیندانی به‌شدارن. دیاره درێژترین و به‌رفره‌وانترین به‌رخۆدانی مانگرتن له خواردنه له مێژوودا. گه‌یشتووه به ئاستێكی له‌م شێوه‌یه.»
«به‌رخۆدان كۆمه‌ڵگه‌ی زیندوو كرده‌وه و خستیه جموجۆڵ»
كاڵكان له به‌رده‌وامی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رنجی خسته سه‌ر قۆناغه مێژووییه‌كانی ئه‌م به‌رخۆدانه و گوتی، «به‌رخۆدان گورزی له دوژمن دا و دوژمنی ترساند. ناوه‌ندی شه‌ڕی تایبه‌ت له ١٢ی كانوونی دووه‌مدا برای ڕێبه‌ر ئاپۆی نارده زیندانی ئیمڕاڵی. چاوپێكه‌وتنی پێ ئه‌نجام دا و به‌م شێوه‌یه ویستی به‌رخۆدان بشكێنێت. به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وت. دواتر به ئازادكردنی له‌یلا گیوڤه‌ن، ویستی له مانگرتن له خواردن بدات به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. له‌یلا گیوڤه‌ن و مانگرتوان شكستیان به هه‌وڵه‌كانی شه‌ڕی تایبه‌ت هێنا. زۆر جار په‌نایان برده به‌ر شه‌ڕی تایبه‌ت و گوتیان [له‌بری جارێك دوو جار پارێزه‌ران ده‌نێرین ئه‌گه‌ر ئێوه قبووڵی بكه‌ن.] به‌ڵام مانگرتوان شكستیان به‌و پیلانانه هێنا. ئه‌م به‌رخۆدانه كۆمه‌ڵگه‌ی زیندوو كرده‌وه. گه‌ریلای سه‌رله‌نوێ خسته‌وه نێو جموجۆڵ. ڕێكخستنه‌كانی ژن و گه‌نجانی ئێمه‌ی خسته چالاكی. له ڕۆژاڤا ڕۆح و پشتگیرییه‌كی گه‌وره‌ی به شه‌ڕی دژبه داعش دا. له باكوور له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداری شاره‌وانییه‌كان ئه‌وه‌ی شكستی به فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په هێنا ئه‌م به‌رخۆدانه بوو. به‌رخۆدانی مانگرتن له خواردن تێكۆشه‌ری و هه‌ڵوێستێكی دژه‌فاشیزمی یه‌كگرتووی له‌م ئاسته‌دا ئافراند.»
«مانگرتن له خواردن گه‌یشتووه‌ته قۆناغی سه‌ركه‌وتن»
دووران كاڵكان سه‌باره‌ت به ڕۆژووی مردن كه له ٨ ڕۆژه به‌رده‌وامه گوتی، «له ٣٠ی نیسان\١٠ی گوڵان-ه‌وه ١٥ هاوڕێی زیندانی به‌رخۆدانی مانگرتنی بێ‌سنوور له خواردنیان گۆڕیوه بۆ به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی ڕۆژووی مردن. ماوه‌یه‌ك بوو له‌نێو زیندان و له ده‌ره‌وه‌ی زیندانیش له‌نێو هاوڕێیانی مانگرتوو گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بوو كه چالاكییه‌كه‌یان بكه‌نه ڕۆژووی مردن یان نا. ئه‌وانی دیكه‌ش چۆن مامه‌ڵه ده‌كه‌ن له داهاتوودا ده‌یبینین. ئه‌م پڕۆسه‌یه به بڕیاری چالاكان له‌سه‌ر بنه‌مای ئیراده‌ی خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ڕۆژووی مردن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی ٣١ی ئادار بگه‌نه ئاستێكی به‌رزتر، به‌رخۆدانی مانگرتن له خواردن ده‌چێته قۆناغێكی نوێ. ئه‌مه له هه‌مان كاتدا ده‌ستپێكردنی قۆناغی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵمه‌تی [كۆتایی به گۆشه‌گیری دێنین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین]-ه.»
«ڕۆژووی مردن ئاستی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆدانه»
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه دووران كاڵكان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، بڕیاری له‌یلا گیوڤه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنی مانگرتن له خواردن وه‌ك ده‌ستپێكردنی به‌رخۆدانی مه‌زڵووم دۆغان بووه.
«به‌شداربوونی هه‌موو زیندانه‌كان له مانگرتن له خواردن و به‌رفره‌وانبوونی، وه‌ك به‌رخۆدانی چوار هه‌ڤاڵه‌كه بوو. ئێستاش ده‌ستپێكردنی ڕۆژووی مردن له لایه‌ن ١٥ زیندانیی شۆڕشگێڕ وه‌ك به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی ڕۆژووی مردنی ١٤ی ته‌مووزه. یه‌كێك ده‌ستی پێكرد - ئه‌وه‌ی دیكه به‌ره‌وپێشی برد، به‌هێزی كرد - ئه‌وه‌ی دواییش گه‌یاندییه سه‌ركه‌وتن. ڕۆژووی مردنی ١٥ زیندانی وه‌ك ڕۆژووی مردن-ی گه‌وره‌ی ١٤ی ته‌مووزی ١٩٨٢ قۆناغی سه‌ركه‌وتنی به‌رخۆدانی مانگرتنه‌كان و هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆدانی [كۆتایی به گۆشه‌گیری دێنین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین]-ه. پێویسته به‌م شێوه‌یه لێ تێبگه‌ین. لێدوانی ئه‌وان وه‌هایه. بڕیاری ئه‌وان وه‌هایه. پرۆسه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ ئه‌مه دێته‌وه. هه‌روه‌ك چۆن به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی ڕۆژووی مردنی ١٤ی ته‌مووز له كه‌سایه‌تیی ڕژێمی سه‌ربازیی ١٢ی ئه‌یلوولی فاشیستدا شكستی به سیاسه‌ت و زیهنیه‌تی پاوكتاوكار و فاشیست هێنا، په‌كه‌كه‌ی به‌ره‌و به‌رخۆدانی ١٥ی ته‌باخ (ئاب) ڕ‌اكێشا، به‌رخۆدانی ڕۆژووی مردنی ئێستاش ئه‌نجامه‌كانی به‌رخۆدانی مانگرتنه‌كان له خواردن ده‌كاته یه‌ك و له ڕووی ئایدیۆلۆژی و سیاسییه‌وه شكست به فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په دێنێت و كه‌شوهه‌وای سیاسی ده‌گۆڕێت بۆ كه‌شوهه‌وایه‌كی سیاسیی چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی كورد، ئازادیی كوردستان و دیموكراتیبوونی توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. جگه له‌مه هیچ ئه‌نجامێكی دیكه مومكین نییه. ئه‌نجامه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت. ده‌ركه‌وت كه هه‌م مومكینه و هه‌میش ده‌بێ ببێت. خۆڕاگرانی مانگرتن له خواردن و ڕۆژووی مردنیش به‌قووڵی هه‌ست به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م پڕۆسه‌یه ده‌كه‌ن، به‌شدارییان تێدا كردووه، ڕوویان له‌م ئامانجه كردووه و له‌پێناو سه‌رخستنیدا به بوێرییه‌كی گه‌وره‌وه به‌شدارییان له پڕۆسه‌كه‌دا كردووه.»
«به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رده‌كه‌وین»
دووران كاڵكان له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی، «سڵاو له‌م پێداگرییه نوێیه‌یان ده‌كه‌م. باوه‌ڕم وایه كه وه‌ك به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی ڕۆژووی مردنی ١٤ی ته‌مووز سه‌رده‌كه‌ون و سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی به‌ده‌ستدێنن. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه سڵاو له هه‌ڤاڵانی خۆڕاگری مانگرتن له خواردن كه به پێشه‌نگایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ن و ئه‌و هاوڕێ شۆڕشگێڕانه‌ی له ٣٠ی نیساندا ده‌ستیان به ڕۆژووی مردن كردووه، ده‌كه‌م. به گه‌رمایی مانگی شه‌هیدان له باوه‌شیان ده‌گرم و پیرۆزبایی به‌رخۆدانه‌كه‌یان ده‌كه‌م. به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رده‌كه‌ون. بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆدانی [كۆتایی به گۆشه‌گیری دێنین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین] چی پێویست بێت وه‌ك بزووتنه‌وه و گه‌ل؛ ده‌یكه‌ین. هه‌لومه‌رجه‌كه له‌باره. بڕیارداری و پێداگریی ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه و گه‌ل به‌هێزه. به‌شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه به‌رخۆدان ده‌كه‌ین، به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رده‌كه‌وین و سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه ده‌بێت. له دڵیشه‌وه باوه‌ڕم به‌مه هه‌یه. پێداگریی هاوڕێیان باوه‌ڕی ئێمه به‌هێزتر ده‌كات. بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازاد ببێت و له‌نێو هه‌لومه‌رجی ژیانی ئازاد‌دا كار بكات، ئێمه وه‌ك گه‌ل و بزووتنه‌وه چی پێویست بێت ده‌یكه‌ین و به‌دڵنیاییشه‌وه سه‌رده‌كه‌وین.»
s.m