كه‌جه‌كه: نابێ ڕێگه‌بدرێت كۆمه‌ڵكوژییه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی هه‌ڵه‌بجه له عه‌فرین دووباره ببێته‌وه
هاوسه‌رۆكایه‌تیی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
هاوسه‌رۆكایه‌تیی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
هاوسه‌رۆكایه‌تیی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه به‌بۆنه‌ی سییه‌مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕوو له ڕای گشتیی جیهان ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر كه‌س نایه‌وێ ببێته هاوبه‌شی كۆمه‌ڵكوژییه‌كی نوێی هاوشێوه‌ی هه‌ڵه‌بجه، پێویسته هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ كۆتایی هێنانی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، كه‌جه‌كه یادی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كاته‌وه و ئاماژه بۆ هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین ده‌كات.
ده‌قی به‌یاننامه‌ی كه‌جه‌كه:
سییه‌مین ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی هه‌ڵه‌بجه‌یه. ٣٠ ساڵ به‌ر له ئێستا یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامدرا. له شه‌ڕی ئێران - عێراقدا، باشووری كوردستانیان كردبووه مه‌یدانی جه‌نگ. ساڵی ١٩٨٨ ڕژێمی سه‌دام حوسێن به چه‌كی كیمیایی له هه‌ڵه‌بجه كۆمه‌ڵكوژیی كوردانی كرد. ژن، منداڵ، به‌ساڵاچوو و زیاتر له ٥ هه‌زار مرۆڤی ئێمه كوژران. به ئامانجی قڕكردن ئه‌م هێرشه‌یان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لێك به چه‌كی كیمیایی له‌نێوببرێت. به‌م شێوه‌یه جارێكی دیكه كوردانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كرده قوربانی.
كاتێك له هه‌ڵه‌بجه كۆمه‌ڵكوژی كرا، هه‌رگیز لێپێچینه‌وه له ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی سه‌دام حوسێن نه‌كرا. دواتر هاوسه‌نگیی سیاسی گۆڕان، ڕژێمی به‌عسی عێراق بوو به ئامانجی ئه‌مه‌ریكا و جیهان. ئینجا ئه‌و هێرشه‌ی به چه‌كی كیمیایی له دژی هه‌ڵه‌بجه كرا، وه‌ك كۆمه‌ڵكوژی ناسێندرا. ئه‌م قڕكردنه كه له كاتی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا نه‌ده‌بینرا، دوای گۆڕانی هاوسه‌نگییه‌سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كان، به كه‌مپینی به‌رفره‌وان وه‌ك كۆمه‌ڵكوژی ناسێندرا. سه‌دام حوسێن كرایه ئامانج و وه‌ك بیانوو بۆ هێرشكردنه سه‌ر عێراق ده‌ستنیشان درا. كاتێك كوردان قڕكران كه‌س ده‌نگی نه‌كرد، به‌ڵام كاتێك بابه‌ته‌كه بوو به به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان، ئه‌م قڕكردنه‌یان خسته ڕۆژه‌ڤی جیهان. پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه زوڵمێكی چۆن له كوردان ده‌كرێت.
له دژی كوردان به تایبه‌ت له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، سیاسه‌تێكی توندی زوڵم و كۆمه‌ڵكوژی به‌ڕێوه‌برا. به‌ڵام به‌هۆی په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌تان، هه‌میشه چاوپۆشی له‌و كۆمه‌ڵكوژییه ده‌كرا. نموونه‌ی زیندووی ئه‌مه‌ش قڕكردنی دێرسم-ی ساڵی ١٩٣٨_ه كه به ده‌یان هه‌زار ژن، منداڵ، لاو و به‌ساڵاچوو كوژران. سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌وڵه‌تی تورك به هه‌موو شێوه‌یه‌ك سیاسه‌تی زوڵم و قڕكردنی به‌ڕێوه‌برد و كورد بوونه قوربانیی سیاسه‌تی نێوان ده‌وڵه‌تان.
سیاسه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، ئه‌مڕۆ له ئاستێكی گرنگدا به‌رده‌وامن. ئه‌وانه‌ی له تێكۆشانی دژی داعش و ئه‌لنووسره‌دا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كوردان دروست كرد، له كۆشكه‌كانی خۆیان پێشوازییان لێ كردن، له مانشێته‌كانی مێدیاكانی خۆیان شوێنیان بۆ ته‌رخان كردن و سڵاویان ئاراسته‌ی تێكۆشانی دژی داعش كرد، له دوای ئه‌وه‌ی كه شكست به داعش هێنرا، به چاوی سه‌ده‌ی بیسته‌م مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كوردان كرد. دیسان ده‌یانه‌وێ كوردان بكه‌نه قوربانیی په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌تان. ئه‌و بێده‌نگییه‌ی كه ئێستا له به‌رانبه‌ر داگیركاریی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین ده‌ینوێنن، كاتی كۆمه‌ڵكوژیی هه‌ڵه‌بجه دێنێته‌وه بیری مرۆڤ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه سه‌دان سیڤیل كوژراون، هێشتاش ڕێ له داگیركاریی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی فاشیستی ئاكه‌په-مه‌هه‌په ناگیرێت كه سیاسه‌تی قڕكردن له دژی كوردان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا بڕیاریدا كه ده‌بێت ڕێ له داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا له عه‌فرین بگیرێت. ئه‌مه ئه‌رێنییه، به‌ڵام بڕیارێكی دره‌نگوه‌خته. ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی هه‌ڵه‌بجه له كاتی خۆیدا هه‌ڵوێست پیشان نه‌درێت، ڕێ له كۆمه‌ڵكوژی ناگیرێت. ئه‌گه‌ر نایانه‌وێ ببنه هاوبه‌شی كۆمه‌ڵكوژییه‌كی نوێی هاوشێوه‌ی هه‌ڵه‌بجه، پێویسته بڕیاری خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ش به‌ر له هه‌ر شتێك پێویسته گه‌لانی جیهان له به‌رانبه‌ر داگیركاریی سه‌ر عه‌فرین بوه‌ستنه‌وه، به‌تایبه‌تی پێویسته گه‌ل و هێزه‌دیموكراته‌كان زه‌خت له ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆیان بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌مه بكرێت، ڕێ له كۆمه‌ڵكوژی ده‌گیرێت و بڕیاری په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی هه‌ڵه‌بجه‌دا، ئێمه ئیدانه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌س و هێزانه ده‌كه‌ین كه ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌یان ئه‌نجامداوه، یان پشتگیری‌یان كردووه، یانیش له به‌رانبه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه بێده‌نگ بوون. ئێمه جارێكی دیكه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه بۆ یادی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه، تێكۆشانی خۆمان بۆ ئافراندنی كوردستانێكی ئازاد و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینێكی دیموكرات گه‌ش بكه‌ین.
s.m