هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) ده‌رباره‌ی دیداری ٢ی ئایار\١٢ی گوڵان-ی پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «هه‌ر وه‌ك چۆن گه‌لی كورد له دژی گۆشه‌گیری هه‌ستاوه، به هه‌مان شێوه گه‌لانی جیهان و هێزه دیموكراتییه‌كانیش له دژی گۆشه‌گیری هه‌ستاون. تێكۆشینی دژبه گۆشه‌گیری سنووره‌كانی كوردستان و توركیای تێپه‌ڕاندووه و گه‌یشتووه‌ته ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی. تێكۆشین له دژی گۆشه‌گیری به‌تایبه‌تی له كه‌سایه‌تیی دایكانی ده‌سماڵ سپی‌دا بووه‌ته به‌شی هه‌موو مرۆڤایه‌تی.»
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه:
ڕێبه‌ر ئاپۆ له ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١ به‌دواوه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانی ئه‌نجام نه‌دابوو. له ٥ی نیسانی ٢٠١٥ به‌دواوه گۆشه‌گیری تووندتر كرا و ڕێگه به هیچ چاوپێكه‌وتنێك نه‌درا به خانه‌واده‌كه‌شییه‌وه. نه‌ك ته‌نیا چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌ڵكوو ڕێگه به خانه‌واده‌ی ٣ زیندانییه‌كه‌ی دیكه‌ی په‌كه‌كه‌ش نه‌درا بچنه ئیمڕاڵی. به گۆشه‌گیری كه ٥ی نیسانی ٢٠١٥ تووند كرا، سیاسه‌تی شه‌ڕی تایبه‌ت له دژی گه‌لی كورد قووڵتر كرایه‌وه. گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ له دژی گه‌لی كورد و هێزه دیموكراتییه‌كان وه‌ك زه‌خت و زوڵم به‌رده‌وام بوو. جارێكی دیكه ده‌ركه‌وت كه گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی زه‌خت و فشاره بۆ سه‌ر گه‌لی كورد و هێزه دیموكراتییه‌كان.
په‌رله‌مانتاری جۆله‌مێرگ له‌یلا گیوڤه‌ن ئه‌م ڕاستییه‌ی بینی. ناسر یاگز كه له نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په له هه‌ولێر كاری ده‌كرد، هه‌روه‌ها هاوڕێیانی ئێمه له زیندانه‌كان و له ئه‌ورووپا به ئامانجی شكاندنی گۆشه‌گیری و تێكشكاندنی فاشیزم ده‌ستیان به مانگرتنی بێ‌سنوور له خواردن كرد. مانگرتن له خواردن كه چه‌ندین مانگه به‌رده‌وامه له ٣٠ی نیساندا به ده‌ستپێكردنی ڕۆژووی مردن له لایه‌ن ١٥ زیندانی گه‌یشته قۆناغێكی نوێ. ئێستا هه‌زاران زیندانی له زیندانه‌كان، سه‌دان وه‌لاتپارێز، دیموكرات و شۆڕشگێڕ له ده‌ره‌وه له نزیك سنووره‌كانی مردندان. له‌م به‌رخۆدانه‌دا كه له‌پێناوی كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆیه گه‌لی كورد و هێزه دیموكراتییه‌كان پشتیوانی یه‌كتر ده‌كه‌ن. (ڕژێم) ده‌یانه‌وێت ئیدی گه‌لی كورد له‌گه‌ڵ گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ بژی. ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په - مه‌هه‌په به گرتنه‌به‌ری زه‌ختی تووند هه‌رچه‌نده ده‌یه‌وێت ڕێگری له جموجۆڵی كۆمه‌ڵگه بكات، گه‌لی كورد و هێزه دیموكراتییه‌كان به‌بڕیارن له شكاندنی گۆشه‌گیری.
هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئادار جارێكی دیكه ده‌ریخست كه گه‌لی كورد و هێزه دیموكراتییه‌كان له دژی سیاسه‌تی شه‌ڕ، زوڵم و زۆرداریی ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په - مه‌هه‌په_ن. هاوكات ئه‌مه به واتای وه‌ستانه‌وه له دژی ئه‌و گۆشه‌گیری و سیاسه‌تی شه‌ڕه‌یه كه هاوپه‌یمانه‌تیی ئاكه‌په - مه‌هه‌په له ٥ ی نیسانی ٢٠١٥ خستیانه‌گه‌ڕ. چوونكه هاوپه‌یمانه‌تیی ئاكه‌په - مه‌هه‌په له ٥ی نیسانی ٢٠١٥ به‌دواوه گۆشه‌گیریی له‌سه‌ر ئیمڕاڵی تووند كردووه و سیاسه‌تی شه‌ڕی دژبه تێكۆشینی ئازادیی گه‌لی كورد شێوه‌ی گرتووه.
هه‌ر وه‌ك چۆن گه‌لی كورد و هێزه دیموكراتییه‌كان له دژی گۆشه‌گیری هه‌ستاون، گه‌لی جیهان و هێزه دیموكراتییه‌كانیشی به هه‌مان شێوه له دژی هه‌ستاون. تێكۆشین له دژی گۆشه‌گیری سنووره‌كانی كوردستان و توركیای تێپه‌ڕاندووه و گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی نێونه‌ته‌وه‌یی. تێكۆشین له دژی گۆشه‌گیری به‌تایبه‌تی له كه‌سایه‌تیی دایكانی ده‌سماڵ سپی‌دا بووه‌ته به‌شی هه‌موو مرۆڤایه‌تی. دایكانی كورد كه بوونه‌ته ویژدان و ئیراده‌ی گه‌لی كورد و له دژی هه‌موو جۆره شه‌ڕ، زوڵم و تووندوتیژییه‌ك به‌بڕیاره‌وه به‌رخۆدان ده‌كه‌ن، له بنه‌وه ئاكه‌په‌یان هه‌ژاندووه و گورزێكی تووندیان له ڕه‌وایه‌تییه لاوازه‌كه‌ی داوه. به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی زیندانه‌كان، هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداری شاره‌وانییه‌كان، ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی له كه‌سایه‌تیی دایكان له دژی گۆشه‌گیری پیشاندرا، ده‌ریخست كه ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په - مه‌هه‌په ناتوانێت توركیا به‌ڕێوه‌ببات.
چاوپێكه‌وتنه‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانه
له ئه‌نجامی به‌رخۆدان له كه‌سایه‌تیی دایكانی كورد و به‌رخۆدانی دژبه گۆشه‌گیری، دوای ٨ ساڵ ڕێ به پارێزه‌ران درا چاوپێكه‌وتن بكه‌ن. ڕێگرتن له نووسینی سه‌رنجه‌كان له كاتی دیداره‌كه‌دا و ڕێگه نه‌دان به بینینی زیندانییانی دیكه، هه‌روه‌ها كۆتایی نه‌هێنان به گۆشه‌گیری كه داواكاریی چالاكانی مانگرتووه، جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكاریی ڕه‌خساندنی هه‌لومه‌رجی ئازاد بۆ ژینی ڕێبه‌ر ئاپۆ، ده‌ریده‌خات كه ئه‌م دیداره ته‌نها بۆ یه‌ك جاره. له‌پێناو كۆتایی هێنانه به فشاره‌كانی ڕای گشتی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
ڕێبه‌ر ئاپۆ وه‌ك هه‌موو دیداره‌كان له‌م دیداره‌شدا باسی بارودۆخی سیاسی كردووه. له قۆناغێكدا كه كێشه‌كانی توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین سه‌خت ده‌بن، جارێكی دیكه باسی به‌رپرسایه‌تیی مێژوویی، چاره‌سه‌ری و ڕێ و ڕێبازه‌كانی كردووه. بێ شك و گومان هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری بۆ ئه‌وه‌ی مانگرتنه‌كان له خواردن به مردن به ئه‌نجام نه‌گه‌ن، بیر و هه‌ستی خۆی له‌وباره‌یه‌وه ڕاگه‌یاندووه.
ڕێبه‌رایه‌تی له په‌یامه‌كه‌یدا باسی دووركه‌وتنه‌وه له هه‌موو جۆره كولتوورێكی جیاكاری و شه‌ڕخوازی كردووه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه پێویستی به ڕێككه‌وتنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. ڕێبه‌رایه‌تیمان ڕایگه‌یاندبوو كه كێشه‌كانی توركیا و ناوچه‌كه به هێزی نه‌رم واته به هێزی ئه‌قڵ، سیاسی و كولتووری چاره‌سه‌ر بكه‌ن نه‌ك به ڕێبازی تووندوتیژیی فیزیكی. بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كانیش پێویسته ڕێبازی دانوستانی دیموكراتی به‌بنه‌ما بگیرێن. هێمای بۆ چاره‌سه‌ریی ئاشتی و دیموكراتییانه كردووه. ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه له دژی سیاسه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په - مه‌هه‌په بژارده‌یه‌كی دیموكراتیبوونی ده‌رخستووه. ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنانه كه ڕێبه‌ر ئاپۆ وه‌ك هه‌ڵوێستی خۆی ڕایگه‌یاند، له بنه‌ڕه‌تدا په‌یامێكه بۆ توركیا و هێزه دیموكراتییه‌كان و گه‌لان.
پێویسته ده‌سه‌ڵات به‌رپرسایه‌تیی خۆی جێبه‌جێ بكات
ڕێبه‌ر ئاپۆ و هاوڕێیانی ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی له دژی گۆشه‌گیری له ڕووی پاراستنی ڕه‌وا به مافدار ده‌بینن و ڕێزی لێ ده‌گرن. بۆیه ئه‌م به‌رخۆدانه به‌رخۆدانێكه كه په‌یوه‌ندی به هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه. ڕێبه‌ر ئاپۆ گۆشه‌گیركردنی خۆی به گۆشه‌گیركردنی ته‌واوی گه‌لی كورد ده‌بینێت. كاتێك ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت [پێویسته چالاكی نه‌گه‌نه ئاستێك كه ڕێ بۆ مردن بكه‌نه‌وه] بانگی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه گۆشه‌گیری به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسایه‌تیی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن. به‌رخۆدێران له‌پێناو ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیری كه‌وتوونه‌ته مانگرتن له خواردن. ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت گۆشه‌گیری هه‌ڵگرێت و داواكارییه‌كانی به‌رخۆدێران جێبه‌جێ بكات، خودی ده‌سه‌ڵاته.
له گێڕانه‌وه‌ی پارێزه‌ران مرۆڤ تێده‌گات كه گۆشه‌گیری هه‌ڵنه‌گیراوه و داواكارییه‌كانی پارێزه‌ران جێبه‌جێ نه‌كراون. ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاریگه‌رییه بشكێنن كه به‌رخۆدێران ئافراندویانه و به‌رخۆدان ته‌نگه‌تاو بكه‌ن و فشاره‌كانی ڕای گشتیی ناوخۆ و ده‌ره‌وه كه‌م بكه‌نه‌وه، هێشتوویانه پارێزه‌ران بچنه ئیمڕاڵی. پێشتر به‌رخۆدێڕان ڕایانگه‌یاندبوو كه چوونی برای ڕێبه‌ر ئاپۆ بۆ ئیمڕاڵی به واتای شكاندنی گۆشه‌گیری نایه‌ت. ئێستاش چوونی پارێزه‌ران به هه‌مان شێوه به واتای شكاندن و هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری نایه‌ت. بۆیه به‌بڕیاردارییه‌وه درێژه به به‌رخۆدانه‌كه‌یان ده‌ده‌ن. به‌رخۆدێرانی زیندان و به‌رخۆدێرانی [گۆشه‌گیری ده‌شكێنین و فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین] هاوڕای ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی به‌رخۆدێران ده‌بن و ڕێز له پێداگرییان ده‌گرن. ئێمه بانگی گه‌لی كورد، هێزه دیموكراتییه‌كان، ڕای گشتیی ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌كه‌ین كه پشتگیریی له‌م پێداگرییه‌ی به‌رخۆدێران بكه‌ن و بۆ شكاندنی گۆشه‌گیری تێكۆشین گه‌ش بكه‌ن.
ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌ڵوێستی خۆی له ئیمڕاڵی وه‌بیرخسته‌وه
وه‌ك ئه‌وه‌ی پارێزه‌ران به‌ر له خوێندنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه ڕایانگه‌یاند، ئه‌و بانگه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ كردوویه‌تی نه په‌یامێكی دانوستانه نه ڕێككه‌وتنێكیشه. به‌ته‌واوی هه‌ڵوێستی خۆی له ئیمڕاڵی وه‌بیر گه‌لانی توركیا و هێزه دیموكراتییه‌كان هێناوه‌ته‌وه. ڕێبه‌ر ئاپۆ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته كه كێشه‌كانی هه‌موو هێزه دیموكراتییه‌كان، توركیا و هه‌رێمه‌كه دوور له سیاسه‌تی جیاكاری و شه‌ڕ چاره‌سه‌ر بكرێن. بانگه‌كه‌ی به‌ته‌واوی هه‌وڵدانه بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێبازه‌كانی دانوستانی دیموكراتی له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتی و چاره‌سه‌ریی دیموكراتی. جارێكی دیكه ڕێگه‌ی ڕزگاریی له كێشه‌كان و گێژاوی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و توركیای پیشان داوه.
s.m