هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی پیرۆزباییه‌كانی نه‌ورۆزی ٢٠١٨ بڵاوكرده‌وه و ده‌ستنیشانی كرد كه گه‌لی كورد، دۆسته‌كانیان و گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین یه‌كێك له نه‌ورۆزه هه‌ره مێژووییه‌كانیان پیرۆز كرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ بوو به ڕۆژی پشتیوانی بۆ به‌رخۆدانی عه‌فرین، بوو به هه‌ڵوێست و تێكۆشان له دژی فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په كه به داگیركركردنی عه‌فرین، هێرشیان كردۆته سه‌ر ژیانی ئازاد و دیموكراتیی گه‌لی كورد و دیموكراتیبوونی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. نه‌ورۆزی ٢٠١٨ جارێكی دیكه ده‌ریخست كه مه‌حاڵه ئیراده‌ی دیموكراتی و ئازایی گه‌لی كورد بشكێنرێت.
«له نه‌ورۆزی ٢٠١٨‌دا، به‌تایبه‌تی له باكوری كوردستان له جزیر و گه‌ڤه‌ر هه‌تا ئامه‌د، وان، ئورفا، چوكورۆڤا، ئیسته‌نبووڵ و ئیزمیر، به‌ملیۆنان مرۆڤی ئێمه له‌نێو زه‌ختی تونددا نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد. ئێمه سڵاو له پیرۆزبایی ئه‌وان بۆ نه‌ورۆز ده‌كه‌ین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه به تێكۆشان و یه‌كێتی، به ڕۆحی نه‌ورۆز ژیانی ئازاد پێكبێنین. مسۆگه‌ریی ئه‌م به‌ڵێنه‌ی ئێمه گه‌له‌كه‌مان، دۆسته‌كانمان و هێزه‌دیموكراتییه‌كانه كه به ملیۆنان ڕژانه مه‌یدانه‌كان و ئیراده‌ی تێكۆشانی خۆیان پیشان دا.»
«به ڕۆحی به‌رخۆدانی عه‌فرین پێشوازی لێ كرا»
كه‌جه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نه‌ورۆزی ٢٠١٨ به ڕۆحی به‌رخۆدانی عه‌فرین پێشوازی لێ كراوه.
«گه‌لی كورد، دۆست و هێزه‌دیموكراتییه‌كان له ڕۆژئاوا، باشوور، ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌ورووپا و هه‌ر چوار لای جیهان، ئیراده و هه‌ڵوێستی تێكۆشانی خۆیان له دژی فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په له ئاستی هه‌ره‌باڵادا پیشاندا. گه‌لی ئێمه، دۆسته‌كانمان و هێزه‌كانمان له نه‌ورۆزی ٢٠١٨‌دا ئیراده‌ی ژیانی دیموكرات و ئازاد، بڕیارداری تێكۆشان له دژی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په‌یان پیشان دا. ئێمه به ڕێزه‌وه سڵاویان لێ ده‌كه‌ین و جارێكی دیكه به‌ڵێن ده‌ده‌ین و جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه حه‌سره‌تی ئه‌وان به‌دی بێنین.»
له به‌یاننامه‌كه‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه‌دا هاتووه: نه‌ورۆزی ٢٠١٨ جارێكی دیكه ده‌ریخست كه به ڕێبه‌رایه‌تیی ڕێبه‌ر ئاپۆ و پێشه‌نگیی په‌كه‌كه، بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد چ گه‌ل و هێزێكی دیموكراتییان ئافراندووه.
«كورد به تێكۆشانی ده‌یان ساڵه‌ی خۆی بووه به گه‌لی پێشه‌نگی دیموكراتیزه‌كردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. هه‌ر وه‌ك چۆن ٢٦٣٠ ساڵ به‌ر له ئێستا ماده‌كان پێشه‌نگییان له تێكۆشانی ئازادیی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كردووه، بزووتنه‌وه‌ی مه‌د-ی هاوچه‌رخ به ڕێبه‌رایه‌تیی ڕێبه‌ر ئاپۆ و به‌پێشه‌نگیی په‌كه‌كه، بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ئێمه ئه‌مڕۆ پێشه‌نگایه‌تی بۆ تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتیی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد هه‌ر ڕۆژ زیاتر خۆی ده‌گه‌یه‌نێته گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و هه‌موو مرۆڤایه‌تی.»
«به‌رپرسیاره‌تییه‌كانمان جارێكی دیكه ده‌ستنیشان كران»
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا، كه‌جه‌كه ده‌رباره‌ی ئه‌و په‌یامانه‌ی له نه‌ورۆزی ٢٠١٨‌دا ئاراسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد كراون ڕایگه‌یاند: نه‌ورۆزی ٢٠١٨ به‌رپرسیاره‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ئێمه‌ی جارێكی دیكه به‌باشی ده‌ستنیشان كرد. نه‌ورۆزی ٢٠١٨ ده‌رباره‌ی ئه‌و كار و خه‌باته‌ی پێویسته بكرێت، بۆ ته‌ڤگه‌ری ئێمه ڕێنوێنییه. له ساڵی ٢٠١٨‌دا، به‌باشی خاوه‌نداری له خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ئێمه ده‌كرێت و ده‌بێته ساڵێك له تێكۆشانی باڵای ئازادی.
«له نه‌ورۆزی ٢٠١٨‌دا، له دژی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په و هه‌موو دوژمنانی دیموكراتی، هه‌ڵوێست و ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی تێكۆشان پیشاندراوه. ئه‌م هه‌ڵوێست و تێكۆشانه‌ی گه‌لی ئێمه، ساڵی ٢٠١٨ به‌شێوه‌ی پێشخستنی تێكۆشان به‌رده‌وام ده‌بێت و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ئێمه پێشه‌نگایه‌تی بۆ ده‌كات. مه‌یدانه‌كانی نه‌ورۆز بوونه‌ته شوێنێك كه هه‌ڵوێست و ئیراده به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز تیایدا پیشان بدرێت. ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییه‌ی كه له ئێستا به‌دواوه ده‌كه‌وێته سه‌رشانی هه‌ر كه‌سێك ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هه‌ڵوێست و ئیراده‌یه به‌پته‌وی له‌نێو تێكۆشاندا پیشان بده‌ن. هه‌موو گه‌لی ئێمه و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ژنان و لاوانمان، ئه‌م هه‌ڵوێست و ئیراده‌یه به‌باشی ده‌خه‌نه نێو تێكۆشانه‌وه.»
كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێست و ئیراده‌ی به‌هێزی نه‌ورۆزی ٢٠١٨ له‌نێو ساڵدا وه‌رچه‌رخێت بۆ تێكۆشانێكی به‌هێز، بانگی ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی ژنان و لاوان كه له ده‌وری بزووتنه‌وه‌ی ئازادی به‌پته‌وی خۆیان ڕێكبخه‌ن و به ڕۆحی نه‌ورۆز بڕژێنه مه‌یدانه‌كانی تێكۆشان.
s.m