كه‌ژه‌كه: كه‌ناڵی «كوردستان٢٤» سیاسه‌تی شه‌ڕی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات
كه‌ژه‌كه ڕایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی ده‌كرێته سه‌ر هاوڕێ به‌سێ هۆزات، له دژی هه‌موو ژنه‌شه‌ڕڤانه ئازاده‌كان، ژنانی پێشه‌نگ و هه‌موو ئه‌و ژنانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت ئازاد بن.
كه‌ژه‌كه ڕایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی ده‌كرێته سه‌ر هاوڕێ به‌سێ هۆزات، له دژی هه‌موو ژنه‌شه‌ڕڤانه ئازاده‌كان، ژنانی پێشه‌نگ و هه‌موو ئه‌و ژنانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت ئازاد بن.
كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵه‌كانی ژنانی كوردستان (كه‌ژه‌كه) ناڕه‌زایه‌تیی پیشان دا له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی كه‌ناڵی «كوردستان٢٤»ی سه‌ربه ده‌زگه‌ی پاراستن-ی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) دژبه هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) به‌سێ هۆزات.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی كه‌ژه‌كه:
له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشه بێئه‌خلاقییانه‌ی له دژی ئه‌و ژنانه ده‌كرێت كه له‌پێناو وه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیان تێده‌كۆشن، بانگه‌واز ئاراسته‌ی گه‌له‌كه‌مان و ڕای گشتیی دیموكراتی ده‌كه‌ین. كه‌ناڵی «كوردستان٢٤» له دژی ژنان سیاسه‌تی شه‌ڕی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات.
تێكۆشانی ئێمه له‌پێناو ئازادیی ژن له كوردستان، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و جیهان تێكۆشانێكی مرۆڤایه‌تییه و به بیروباوه‌ڕێكی گه‌وره‌وه به‌رده‌وامه. هێڵی ڕێبه‌رایه‌تیمان كه پشتئه‌ستووره به ئازادیی ژن، ئیكۆلۆژی و دیموكراتی بووه‌ته هۆی به‌ره‌وپێشبردنی ژن و كۆمه‌ڵگه.
سه‌ده‌ی ٢١ له‌م باره‌یه‌وه بۆ ژنانی كورد بووه‌ته سه‌ده‌ی ئازادی. له سایه‌ی هه‌ڵوێستی ستراتیژی ڕێبه‌رایه‌تیمان، ئه‌و ژنانه‌ی هه‌زاران ساڵه بوونه‌ته كۆیله، سه‌رله‌نوێ ژیانیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه. ژنان وزه‌ی خۆیان به خزمه‌تی جڤاكاندن ده‌به‌خشن و پێشه‌نگایه‌تییه‌كی گه‌وره بۆ ئازادیی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆ هه‌ری زێده بزووتنه‌وه‌كه‌مان سه‌لماندوویه‌تی كه له‌پێناو ئازادبوونی كه‌س و ژنان، ده‌بێ كۆمه‌ڵگه ئازاد بێت.
ئه‌مڕۆ ملیۆنان ژنی كورد له بواری سیاسی، سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پێشه‌نگایه‌تی ده‌كه‌ن. هه‌موو دونیا دانی به فیداكاری و تێكۆشانی ژنانی كورد له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی داعشدا ناوه و قبووڵیان كردووه.
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان‌مان به ئاستی پارتییبوون، سوپابوون و خۆڕێكخستن ده‌توانێت ببێته نموونه و سه‌رچاوه بۆ هه‌موو جیهان. هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆكایه‌تی و نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كسان له‌نێو بزووتنه‌وه‌كه‌مان، هه‌نگاوێكی مێژوویی و گرنگه.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ملیۆنان ژنی كورد له چێوه‌ی كۆنفیدرالیزمی دیموكراتی و نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی له‌گه‌ڵ هه‌موو ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین خه‌باتی بونیادنانی شۆڕشی ژنان بكه‌ن.
له قۆناغێكی وه‌هادا به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیمان، به پێشه‌نگایه‌تیی ده‌وڵه‌تی تورك هێرش ده‌كرێت. ده‌وڵه‌تی تورك به هاوكاری پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) ده‌یه‌وێت به‌م هێرشانه ئه‌نجامێك به‌ده‌ست بێنێت. په‌ده‌كه كه به‌لای یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌ییدا ناچێت، ئه‌و هێڵه‌ی خۆی به چه‌په‌ڵترین شێوه له مێدیادا پیشان ده‌دات.
ئه‌و هێرشانه‌ی له كه‌ناڵی «كوردستان٢٤»-ه‌وه ده‌كرێنه سه‌ر هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه به‌سێ هۆزات له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌یه. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌بێت دوایین كه‌س بن كه باسی سیاسه‌ت بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی له تێكۆشان هه‌ڵاتوون و به‌دوای پاره كه‌وتوون، له‌سه‌ر شاشه‌ی «كوردستان٢٤» له ئاستێكی نزمدا و به‌شێوه‌یه‌كی بێئه‌خلاقانه قسه‌یان كردووه.
له كه‌سایه‌تی هاوڕێ به‌سێ هۆزاتدا، هێرش ده‌كرێته سه‌ر هه‌موو ژنه‌شه‌ڕڤانه ئازاده‌كان، ژنانی پێشه‌نگ و هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئازاد ببن. ئێمه ئه‌م به‌رنامه چه‌په‌ڵه‌ی كه‌ناڵی «كوردستان٢٤» و به‌شدارانی به‌رنامه‌كه به‌تووندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته بێئه‌خلاقییه‌ی دژبه ئه‌و ژنانه‌ی له‌پێناو وه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان تێده‌كۆشن، ئێمه بانگی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه هه‌ستیار بن. «كوردستان٢٤» له دژی گه‌له‌كه‌مان و ژنان سیاسه‌تی شه‌ڕی تایبه‌تی چه‌په‌ڵ به‌ڕێوه‌ده‌بات. پێویسته گه‌له‌كه‌مان هه‌رگیز سه‌یری ئه‌م كه‌ناڵه نه‌كات و بانگه‌وازیان ئاراسته ده‌كه‌ین كه بایكۆتی بكه‌ن.
له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشه چه‌په‌ڵانه، ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز به‌رده‌وام ده‌بین له به‌ره‌وپێشبردنی كه‌سایه‌تیی ژنی ئازاد. تێكۆشانی ژنانی ئازاد له به‌رانبه‌ر سیسته‌می پیاوسالاریی سته‌مكار، باڵاده‌ست، درۆیین و نوێنه‌ره‌كانی سه‌رده‌كه‌وێت.
s.m