«كۆمه‌ڵكوژیی ١٦ی ئایاری ١٩٩٧ی هه‌ولێر ڕیسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین»
ئەنجومەنى کەسوکارى شەهیدانى پەکەکە لە باشوورى کوردستان له ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی ١٦ی ئایاری ١٩٩٧ی هه‌ولێر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و جارێكی دیكه كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی شه‌رمه‌زار كرد.
ئەنجومەنى کەسوکارى شەهیدانى پەکەکە لە باشوورى کوردستان له ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی ١٦ی ئایاری ١٩٩٧ی هه‌ولێر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و جارێكی دیكه كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی شه‌رمه‌زار كرد.
ئەنجومەنى کەسوکارى شەهیدانى پارتیی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) لە باشوورى کوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا یادی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه كه به ده‌ستی خیانه‌ت و له‌سه‌ر خواستی توركیا له هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه له لایه‌ن پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) كۆمه‌ڵكوژ كران.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
شەهیدانمان پێشەنگى شۆڕشی کوردستانن
کۆمەڵکوژیی ١٦ی ئایاری ١٩٩٧ی هەولێر ڕیسوا و شەرمەزار دەکەین
وەک وه‌بیرهێنانەوەى کۆمەڵکوژیی هەولێر سەرى ڕێز دادەنەوێنین بۆ گیانى پاکى تەواوى ئەو شەهیدانەى کە بەدەستى خیانەت و بە خواستى تورکیا لە هەولێر بێسەروشوێن کران.
لە کاتێکدا ئەمڕۆ ٢٢ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ئەو کۆمەڵکوژییەدا، هێشتا كۆمه‌ڵكوژی له دژی گەلەکەمان کۆتایى نەهاتووە و ڕۆژانە لە ئەگەرى دووبارەبوونەوەى دایە لە لایەن دەوڵەتى تورکیا و نۆکەرانییه‌وە. کۆمەڵکوژیی شەنگال، کورتەک، شیلادزێ، مەخموور، کەرکووک و ...هتد هێشتا له لایه‌ن داگیرکەران و خیانەتکاران به کوشتن و گرتن و بۆمبارانکردن و سووتاندنى خاک و دێهاتەکانى کوردستان بەردەوامه. بچووکترین ماف بە گەلەکەمان ڕەوا نابینن. ڕۆژانە قوربانی هەیە و ئەمەش خۆى لە کۆمەڵکوژیی بەردەوامدا دەبینێته‌وه.
وەک ئەنجومەنى کەسوكاری شەهیدانى پەکەکە لە باشوورى کوردستان داوا لە گەلەکەمان دەکەین بۆ یەکڕیزى و یەکخستنى تێكۆشانی ئازادی و دیموکراتی. لە هەمان کاتدا داوا لە تەواوى لایەنە سیاسییەکانى کوردستان دەکەین بۆ پتەوکردنى گیانى نەتەوەیى، یه‌كێتیی نەتەوەیى بکەینە ئامانج تا ڕۆحى شەهیدەکانمان ئاسوودە بکەین و کۆتایى بە هەموو جۆرە کۆمەڵکوژییەک بهێنرێت.
شەرمەزارى بۆ بکەرانى کۆمەڵکوژیی ١٦ی ئایاری ١٩٩٧
شەهیدان نامرن
s.m