كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ: ٧٤٣ منداڵ له‌گه‌ڵ دایكیان له زیندانه‌كاندان
كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كرد توركیا په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێشێل ده‌كات. لانی كه‌م ٧٤٣ منداڵ له‌گه‌ڵ دایكیان له زیندانه‌كاندان.
كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كرد توركیا په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێشێل ده‌كات. لانی كه‌م ٧٤٣ منداڵ له‌گه‌ڵ دایكیان له زیندانه‌كاندان.
كۆمسیۆنی منداڵانی لقی ئامه‌د-ی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ (ÎHD) ده‌رباره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له‌گه‌ڵ دایكیان له توركیا خراونه‌ته زیندانه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. تیایدا هاتووه، ئێستا ٧٤٣ منداڵ له‌گه‌ڵ دایكیان له زیندانه‌كاندان.
«ئاكه‌په دان به بڕیاری دادگه‌دا نانێت»
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، ژنه‌زیندانییه‌ك به ناوی شوكران ئیرگه له‌گه‌ڵ ٢ منداڵی له زیندانی به‌شی «ئه»ی ئامه‌د زیندانی كراوه. ناوبراو له دادگه‌ی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی سكاڵای تۆمار كراوه و سكاڵاكه‌ش له لایه‌ن دادگه‌كه‌وه په‌سه‌ند كراوه و بڕیاردراوه له ڕووی قانوونییه‌وه هه‌ندێل پێداچوونه‌وه بكرێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌دان منداڵ له‌گه‌ڵ دایكیان هێشتا له زیندانه‌كاندان.
كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه منداڵێك به ناوی ئاڤاشین ئووسانماز (١٦ ساڵان) ماوه‌ی ٦ مانگه له‌گه‌ڵ دایكی له زینداندایه و نه‌خۆشی هه‌یه. بۆ ته‌داوی كردنی منداڵه‌كه و بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دایكی نه‌پچڕێت، دواخستنی به‌ندكردنی دایكی ڕه‌تكراوه‌ته‌وه. ئه‌م بڕیاره‌ش له دژی په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه كه توركیاش ئیمزای كردوون.
كۆمه‌ڵه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، قبووڵ ناكرێت منداڵێكی نه‌خۆش له زینداندا ڕابگیرێت. «ئێمه بانگی كاربه‌ده‌ستان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كان بتوانن له هه‌لومه‌رجی گونجاو‌دا بژین، با له ڕووی قانوونییه‌وه هه‌نگاو بنرێن.»
s.m