دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنگره‌ی گه‌ل به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و جه‌ژنی قوربانی له كوردستانیان و هه‌موو موسوڵمانان پیرۆز كرد.
«جه‌ژنی قوربان سه‌ره‌تا له ڕێبه‌ر ئاپۆ، گه‌لی كوردستان و عاله‌می ئیسلام پیرۆز ده‌كه‌ین. به‌بۆنه‌ی ئه‌م جه‌ژنه‌وه به ڕێزداری و منه‌تداری یادی هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه.»
«گه‌لی ئێمه به هێزی شه‌هیدان گه‌یشته قۆناغی سه‌ركه‌وتن»
كۆنگره‌ی گه‌ل ڕایگه‌یاند: «گه‌له‌كه‌مان له كاتێكدا گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌یه و شه‌ڕێكی گشتی له سه‌رانسه‌ری كوردستان ڕووده‌دات، پێشوازی له جه‌ژنی قوربان ده‌كات. له‌م ڕۆژانه‌دا به‌هۆی شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵ مام زه‌كی شه‌نگالی و هه‌ڤاڵ ئاتاكان ماهیر، ئێمه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌كانیان و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین. شه‌هیدانی كوردستان هێزی گه‌لی كوردن. گه‌له‌كه‌مان به شه‌هیده‌كانی خۆی هه‌میشه هێزی خۆی گه‌وره كردووه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه گه‌یشته قۆناغی سه‌ركه‌وتن. هه‌زاران زه‌كی شه‌نگالی و ئاتاكان ماهیر به شوێنپێی ئه‌واندا ده‌ڕۆن.»
درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌ی كۆنگره‌ی گه‌ل:
ئه‌و شه‌ڕه‌ی له دژی گه‌لی كورد ده‌كرێت، ئابووریی توركیای خستووه‌ته نێو قه‌یرانێكی گه‌وره
ئه‌ردۆغانی فاشیست به سیاسه‌تی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای بازرگانیی ئایین و نه‌ژادپه‌رستیی تورك، ده‌یه‌وێت هه‌موو به‌ها و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد له‌ناوببات. به‌ڵام گه‌لی كورد له‌ناوناچێت. به‌رخۆدانی گه‌لی كورد ڕۆژ به ڕۆژ گه‌وره‌تر ده‌بێت و سه‌رده‌كه‌وێت. ئه‌ردۆغان و سیسته‌مه‌كه‌ی به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چن و به‌ته‌واویش له‌ناوده‌چن.
هه‌ر بۆیه ئه‌و شه‌ڕه‌ی له دژی گه‌لی كوردستان ده‌كرێت، ئابووری ده‌وڵه‌تی توركی خستووه‌ته نێو قه‌یرانێكی زۆر گه‌وره. به‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان ڕۆژ به ڕۆژ قه‌یرانی ئابووری سه‌ختتر ده‌بێت و سیسته‌مه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانیش له‌ناوده‌بات. بێگومان ئه‌م قه‌یرانه ئابوورییه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان، به‌هۆی به‌رخۆدانی گه‌لی كوردستان درووست بوو و له‌ناوچوونیشی به به‌رزكردنه‌وه‌ی تێكۆشانی ئازادی ده‌بێت.
به‌بۆنه‌ی ئه‌م جه‌ژنه با خاوه‌نداره‌تی له كۆچبه‌رانی عه‌فرین و خه‌ڵكی لێقه‌وماو بكه‌ین
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان پێویسته گه‌له‌كه‌مان دڵسۆزیی خۆیان، هیوا و باوه‌ڕی خۆیان گه‌وره‌تر بكه‌ن. خاوه‌نداره‌تی له مرۆڤه لێقه‌وماوه‌كانیان بكه‌ن. به تایبه‌تی كۆچبه‌رانی عه‌فرین كه له كه‌مپه‌كانی شه‌هبا ده‌مێننه‌وه، پێویسته به ماددی و مه‌عنه‌وی له‌گه‌ڵیان بین. له هه‌موو سه‌ردانه‌كانی جه‌ژنی قورباندا، پێویسته باسوخواسی گه‌له‌كه‌مان ده‌رباره‌ی یه‌كێتی و خاوه‌نداره‌تیكردن له گه‌لی كوردستان بێت.
سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان هاوشێوه‌ی داعش گورزێكی گه‌وره له ئایینی ئیسلام ده‌دات
هه‌ر وه‌ك چۆن داعش گورزێكی زۆر گه‌وره‌ی له ئایینی ئیسلام دا، سیاسه‌تی ئه‌ردۆغانیش گورزێكی زۆر گه‌وره‌ی لێ ده‌دات و به‌رده‌وامیی هێڵی داعشه. له به‌رانبه‌ر هێڵی ئیسلامیی سیاسیی ئه‌ردۆغان، پێویسته گه‌لی موسوڵمانی ئێمه به تێگه‌یشتنی ئیسلامی درووست و ئیسلامی دیموكراتی خۆی په‌روه‌رده و ڕێكبخات.
ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په بكوژی گه‌لی كوردن، له دژی ئه‌وان تێكۆشانی به‌رده‌وام پێویسته
له‌م جه‌ژنی قوربانه‌دا پێویسته گه‌لی كورد به باشی هه‌موو كه‌س له‌م ڕاستییه‌ی ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په تێبگه‌یه‌نێت. هاورێیه‌تی ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په، هاوكاریكردنی بكوژانی گه‌لی كورده. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان بكوژی گه‌لی كورده. هاوكاریی ئه‌ردۆغان، هاوكاریی خواردنی مافی بێ دایك و باوكه‌كانه؛ حه‌رامه، گوناهه. له‌به‌ر ئه‌م ڕاستییه‌ش پێویسته گه‌لی كورد له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئه‌ردۆغان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌رخۆدان بكات.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه جارێكی دیكه پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربان ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌م جه‌ژنه ببێته هۆی سه‌ركه‌وتنی گه‌لانی كوردستان.
s.m