لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک جەخت لەسه‌ر یه‌كڕیزیی کورد ده‌كه‌نه‌وه
سەرجەم حیزبه کوردستانییەکانی شاری کەرکووکی باشووری كوردستان كۆبوونه‌وه و جەختیان لەسەر یه‌كڕیزیی کورد لە شارەکە كرده‌وه.
سەرجەم حیزبه کوردستانییەکانی شاری کەرکووکی باشووری كوردستان كۆبوونه‌وه و جەختیان لەسەر یه‌كڕیزیی کورد لە شارەکە كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ لە باره‌گه‌ی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان له شاری کەرکووک حیزبه کوردیەکان لەسەر ئاستی به‌رپرسی پەیوەندییەکان کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەکە لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا محەمەد خەلیل بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵی ئیسلامی له کەرکووک بەناوی حیزبه کوردستانییەکانەوە باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد.
ڕایگه‌یاند، «بە بەشداری سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکووک دووپات‌مان کردەوە کە له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزیی کوردین لە شاری کەرکووک، یەکێک لەو بابەتانەی باسمان كرد، یاسای ئەنجومەنی پارێزگه‌یه کە ئەمەش دۆخێکی تازەیە بۆ کورد. پێویستە خوێندنەوەی بۆ بکەین و پاشان هەڵوێستی خۆمان ڕوون دەکەینەوە.»
محەمەد خەلیل به‌ناوی كۆبوونه‌وه‌كه، داوای لە سەرکردایه‌تیی کورد و لایەنە سیاسییەکان كرد هەنگاوی جددی بنێن لە شاری کەرکووک بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر پێشهاتێکی تازە و نەخوازراو دژبە پێکهاتەکانی شاره‌كه. جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویستە ئەو هەڵانەی لە ڕابردوو كردوویانه دووبارە نەبێتەوە.
هاوكات ئەسکەندەر سەلیم بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکووکی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی کورستان به ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)ی ڕاگه‌یاند، «وەکو ته‌ڤگه‌ری ئازادی بەشداریمان کرد لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک بەمەبەستی تاوتێکردنی ئەو بارودۆخەی کە ئێستا هاتووه‌ته پێشەوە وەکو خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگه‌كان.»
دەربارەی یاسای کەمكردنه‌وه‌ی کورسییەکانی ئەنجومەنی پارێزگه‌ی کەرکووک ئەسکەندەر سەلیم گوتی، «بە حوکمی ئەوەی کە یاساکە تازەیە، زیاتر سەرنجمان خستووه‌ته سەر بڕگه‌كانی لە ڕووی یاساییه‌وه تا بزانین لە بەرژەوەندیی کوردە بەشدار بێت یان بایکۆتی بکات.»
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند، «ئێمە وەکو ته‌ڤگه‌ری ئازادی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زیاتر تیشکمان خستە سەر ئەوەی لایەنە سیاسییەکان پێداچوونەوە بە عه‌قڵیه‌تی سیاسیی خۆیان بکەن کە لە ڕابردوو بوونەته هۆکاری چه‌ندین شکست كه بەسەر دەنگ و پێگەی سیاسیی کورد هات لە کەرکووک. باسی ئه‌وه‌مان كرد کە چۆن بتوانین لە شاری کەرکووک پێکەوە ژیانێکی ئاشتیانە بپارێزین. هەوڵمان داوە بڕیارێك بده‌ین کە لە بەرژەوەندی هەموو خەڵكی ڕه‌سه‌نی شاری کەرکووک بێت.»
s.m