له ئامه‌د به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه هێرشكرایه سه‌ر دایكان
دایكانی ده‌سماڵ سپی كه بۆ پشتیوانی له زیندانییانی مانگرتوو له چالاكیدان، بوونه ئامانجی هێرشی هێزه‌كانی ڕژێمی تورك له ئامه‌د. به‌هۆی هێرشه‌كه چه‌ند دایكێك له‌هۆش خۆیان چوون.
دایكانی ده‌سماڵ سپی كه بۆ پشتیوانی له زیندانییانی مانگرتوو له چالاكیدان، بوونه ئامانجی هێرشی هێزه‌كانی ڕژێمی تورك له ئامه‌د. به‌هۆی هێرشه‌كه چه‌ند دایكێك له‌هۆش خۆیان چوون.
چه‌ندین خانه‌واده‌ی ئامه‌د ده‌نگی خۆیان خسته‌پاڵ ده‌نگی ڕۆڵه‌كانیان له زیندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك كه دژبه گۆشه‌گیری مانیان له خواردن گرتووه.
دایكان ئه‌مڕۆ ڕژانه مه‌یدانه‌كانی ئامه‌د و به پۆشینی ده‌سماڵی سپی ئیدانه‌ی گۆشه‌گیرییان كرد و داوایان كرد داواكارییه‌كانی ڕۆڵه‌كانیان له زیندان په‌سه‌ند بكرێن.
په‌رله‌مانتارانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) و پارێزه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی مافپه‌روه‌رانی ئازادی (OHD) پشتیوانی‌یان له چالاكییه‌كه كرد. دایكان خۆیان گه‌یانده پاركی كۆشوویۆڵوو كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه گه‌مارۆ درابوو. ویستیان له‌نێو پاركه‌كه چالاكی دانیشتن ئه‌نجام بده‌ن به‌ڵام ڕێگه‌یان پێنه‌درا. دواتر دایكان به‌ره‌و كۆمه‌ڵه‌ی هاریكاریی خانه‌واده‌ی زیندانییان و سزادراوان (TUAY-DER) ڕێپێوانیان كرد.
پۆلیسی ڕژێمی ئاكه‌په هێرشی كرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران و به ئاوپڕژێن هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی دایكانی دا. به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی پۆلیس چه‌ند دایكێك له‌هۆش خۆیان چوون. هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت به هێرش و تووندوتیژی دایكانیان له یه‌كتر دابڕاند و په‌لاماری ڕۆژنامه‌وانانیشیان دا كه ڕووماڵی چالاكییه‌كه‌یان ده‌كرد.
s.m