له ئامه‌د دژبه ناوه‌ندێكی پۆلیس چالاكییه‌كی بۆمبی ئه‌نجام درا
له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان چالاكییه‌كی بۆمبی له دژی ناوه‌ندێكی پۆلیس ئه‌نجام درا و ٤ كه‌س بریندار بوون.
له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان چالاكییه‌كی بۆمبی له دژی ناوه‌ندێكی پۆلیس ئه‌نجام درا و ٤ كه‌س بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه له هه‌رێمه‌كه‌وه وه‌رگیراون، له دژی فه‌رمانداره‌تیی ناوه‌ندی پۆلیسی شه‌هید كه سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ناوچه‌ی یه‌نیشه‌هر-ه، چالاكییه‌كی بۆمبی ئه‌نجام درا.
چالاكییه‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ئه‌نجام دراوه كه ماسكیان به‌ستووه و دوای ته‌قینه‌وه‌كه به چه‌ك هێرشیان كردووه. ڕاگه‌یه‌نرا له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه ٤ كه‌س بریندار بوون. هه‌تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی خۆی له هێرشه‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه.
s.m