له ئاڤاشین، خواكورك و چه‌لێ ٨ سه‌رباز كوژران
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له ئاڤاشین، خواكورك و چه‌لێ دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر چه‌ندین چالاكییان ئه‌نجام دا. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له چالاكییه‌كاندا ٨ سه‌رباز كوژراون.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له ئاڤاشین، خواكورك و چه‌لێ دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر چه‌ندین چالاكییان ئه‌نجام دا. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له چالاكییه‌كاندا ٨ سه‌رباز كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ناوچه‌كانی ئاڤاشین، خواكورك و چه‌لێ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ٨ سه‌ربازی سوپای توركی داگیركه‌ر كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ڕۆنیا و شه‌هید باگه‌ر-دا كه له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به‌رده‌وامه، له دژی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر زنجیره چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا و گورزی تووندیان له داگیركه‌ران دا:
له ئاڤاشین ٥ سه‌رباز كوژران
ڕۆژی ٢٣ی حوزه‌یران\٢ی پووشپه‌ڕ هێزه‌كانمان یه‌كینه‌یه‌كی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ریان خسته ژێر چاودێرییه‌وه كه له سنووری گردی خوه‌دێ-ی هه‌رێمی ئاڤاشین جێگیر بووبوو. دوای ماوه‌یه‌كی درێژ چاودێریكردن، كاتژمێر ١٤:٢٠ هێزه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له یه‌كینه‌كه‌یان دا. ئه‌و سه‌نگه‌رانه ڕووخێنران كه یه‌كینه‌كه‌یان ده‌پاراست، ٥ سه‌رباز كوژران و ٥ی دیكه‌ش بریندار بوون. سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه له چالاكییه‌كه‌دا گورزی تووندی پێكه‌وت به ئۆبوس، هاوه‌ن و تانك بۆمبارانی ناوچه‌كه‌ی كرد. یه‌كینه‌كه‌ی ئێمه كه چالاكییه‌كه‌ی ئه‌نجام دا‌وه، به‌سه‌لامه‌تی گه‌یشتووه‌ته‌وه شوێنی خۆی.
له خواكورك سه‌ربازێك كوژرا
ڕۆژی ٢٤ی حوزه‌یران\٣ی پووشپه‌ڕ (ئه‌مڕۆ) كاتژمێر ٢ هێزه‌كانمان له دژی یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه له گردی شه‌هید ساریای هه‌رێمی خواكورك جێگیر بووبوو، چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێك كوژرا.
له چه‌لێ ٢ سه‌رباز كوژران
ڕۆژی ٢٤ی حوزه‌یران\٣ی پووشپه‌ڕ (ئه‌مڕۆ) كاتژمێر ٨ هێزه‌كانمان له دژی یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ده‌ڤه‌ری ستوونا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان كرد. له ته‌نگه‌به‌ری زاڤیته سه‌ربازانی دوژمن كرانه ئامانج له كاتێكدا بۆ پاراستنی ڕێگه ده‌چوونه گردی ستوونا. هێزه‌كانمان سه‌ركه‌وتوانه له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمنیان دا و ٢ سه‌رباز كوژران.
له ئۆمه‌ریا و نسێبین ٢ گه‌ریلا شه‌هید بوون
ڕۆژی ١٢ی حوزه‌یران\٢٢ی جۆزه‌ردان سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی ئۆمه‌ریا-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی نسێبین-ی پارێزگه‌ی مێردین ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنی داگیركاری كرد. هێزه‌كانی داگیركه‌ر به كۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌چڕی بۆمبارانی ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنیان كرد و ٢ هاوڕێمان شه‌هید بوون. دواتر زانیاری ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی هاوڕێیانی شه‌هید بۆ ڕای گشتی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
s.m