ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی گه‌ریلا له گردی خه‌ره‌گۆلی چه‌لێ ٢ جار چالاكییان ئه‌نجامداوه. هه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه له چالاكییه‌كدا لایه‌نی كه‌م ٧ سه‌رباز كوژراون و ڕوونیش نه‌بووه‌ته‌وه له چالاكییه‌كه‌ی دیكه چه‌ند سه‌رباز كوژراون و بریندار بوون. هه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاشكرای كردووه كه له ئه‌نجامی چالاكییه نیشانه شكێنییه‌كانی گه‌ریلادا له شرنا‌خ و سێرت ٣ سه‌رباز كوژراون و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بووه.
ڕاگه‌یه‌ندراوی هه‌په‌گه:
«له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، هێزه‌كانمان ڕۆژی ١٢ی ئاب كاتژمێر ١٢:٣٠ له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه له گردی خه‌ره‌گۆلی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ جێگیربووبوون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. سه‌ركه‌وتوانه له سه‌نگه‌ر و باره‌گه‌كانی دوژمن درا، به‌ڵام ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
له خه‌ره‌گۆل ٧ سه‌رباز كوژران
ڕۆژی ١٣ی ئاب كاتژمێر ١٩:٣٠ هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیدا جارێكی دیكه له دژی سه‌ربازانی سه‌ر گردی خه‌ره‌گۆل چالاكییان ئه‌نجامدا. سه‌ركه‌وتوانه له سه‌نگه‌ر و باره‌گه‌كانی دوژمن درا و باره‌گه‌یه‌ك ڕووخێندرا. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه له چالاكییه‌كه‌دا ٧ سه‌رباز كوژراون.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، هێزه‌كانمان ڕۆژی ١٣ی ئاب له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر زنجیره‌یه‌ك چالاكییان ئه‌نجامدان. زانیاری به‌رفره‌وان ده‌رباره‌ی ئه‌و چالاكییانه وه‌هایه:
له گردی سۆرخوین-ی هه‌ره‌كۆل ٢ سه‌رباز كوژران
هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٢:٣٠ له گردی سۆرخوین-ی ناوچه‌ی هه‌ره‌كۆل له سێرت دژی سه‌ربازانی دوژمن زنجیره‌یه‌ك چالاكیی نیشانه‌شكێنییان ئه‌نجامدان. له‌و چالاكییانه‌دا ٢ سه‌رباز كوژران و یه‌كێكی دیكه بریندار بوو.
له شرنا‌خ سه‌ربازێك كوژرا
هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٦:٣٠ له ناوچه‌ی ئاڤنێ به‌نات-ی چیای گابار له سنووری شرنا‌خ دژی یه‌كینه‌یه‌كی شاراوه كه ویستبوویان ناوچه‌كه بخه‌نه ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان، چالاكییه‌كانی نیشانه‌شكێنییان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا.
چالاكی له دژی سه‌ربازگه‌ی سه‌رده‌ف
هێزه‌كانمان كاتژمێر ٢١:٠٠ له دژی سه‌ربازگه‌ی سه‌رده‌ف-ی ناوچه‌ی كه‌ربۆران-ی مێردین چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا و سه‌ركه‌وتوانه له سه‌نگه‌ر و خانووه‌كانی نێو سه‌ربازگه‌كه درا. ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی دوژمن ڕوون نه‌بوویه‌وه.
هێرشی ئاسمانی
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ١٣ی ئاب كاتژمێر ١٥:٣٠ بۆردومانی ناوچه‌ی هۆلكا-یان كرد له هه‌رێمی مه‌تینانی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. ڕۆژی ١٤ی ئاب(ئه‌مڕۆ)ش كاتژمێر ٨ ده‌وروبه‌ری گوندی بێپالانی هه‌رێمی قه‌ندیل بۆردومان كرا. له بۆردومانه‌كه‌دا زیان به ڕه‌ز و باخی هاوڵاتییان گه‌یشت.»
s.m