له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلاكانی یه‌ژاستار ١١ سه‌ربازی توركیا كوژران
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلاكانی یه‌ژاستار له ١٠ی مارسدا له شرنا‌خ، ١١ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلاكانی یه‌ژاستار له ١٠ی مارسدا له شرنا‌خ، ١١ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ئاشكرای كرد، له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلاكانی یه‌كینه‌كانی ژنانی ئازاد - یه‌ژاستار له ١٠ی مارس\١٩ی ڕه‌شه‌ممه‌دا، له هه‌رێمی شرنا‌خ-ی باكووری كوردستان ١١ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه:
١٠ی مارس\١٩ی ڕه‌شه‌ممه كاتژمێر ٧:٣٠، هێزه‌كانی ئێمه‌ی یه‌ژا-ستار له دژی ٢ ئۆتۆمبێلی جۆری كۆبرا، ئۆتۆمبێلێكی كیرپی و یه‌كێكی ژاممه‌ر كه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان شرنا‌خ و ئیكیزجه كۆنتڕۆڵی ڕێگه‌یان ده‌كرد، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. ده‌ستڕێژی گوله‌یان له هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كانی كاروانه‌كه كرد و له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێلێكی كیرپی به‌ته‌واوی تێكشكێندرا. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون كراوه‌ته‌وه ١١ سه‌ربازی دوژمن له‌م چالاكییه‌دا كوژراون و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه، به كۆپته‌ری سكۆرسكی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانی خۆی له هه‌رێمه‌كه گواسته‌وه و گوله‌بارانی مه‌یدانی چالاكییه‌كه‌یان كرد. دانی ئێواره‌ش سه‌ربازگه‌كانی دوژمن له هه‌رێمه‌كه، به تانك، ئۆبوس و هاوه‌ن تۆپبارانی ناوچه‌كه و ده‌ڤه‌ری جوودی-یان كرد.
s.m