ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
چالاكیی گه‌ریلا له لێلیكان
له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیا-دا كه له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به‌رده‌وامه، هێزه‌كانمان ڕێكه‌وتی ٢٨ی نیسان\٨ی گوڵان كاتژمێر ١٦ له‌سه‌ر گردی لێلیكان-ی شارۆچكه‌ی سیده‌كانی باشووری كوردستان دژبه سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. گورزی تووندیان له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی سه‌ر گرده‌كه دا و له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه سه‌ربازێكی دوژمن كوژراوه و ٥ سه‌ربازیش بریندار بوون. هێزه‌كانی دوژمن دوای چالاكییه‌كه به چه‌كی قورس و سوك ده‌ستڕێژییان له ده‌وروبه‌ر كرد. هه‌روه‌ها به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ر ویستیان گورز له هێزه‌كانمان بده‌ن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی جۆری بایراكتار له‌سه‌ر گرده‌كه فڕی و هێزه‌كانمان گورزیان لێ دا. فڕۆكه سیخووڕییه‌كه ناچاربوو بنیشێته‌وه. له شه‌ڕ و چالاكییه‌كه‌دا زیان به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشت.
٥ سه‌ربازی توركیا له ئامه‌د كوژران
ڕێكه‌وتی ٢٤ی نیسان\٤ی گوڵان سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی شه‌هید ڕه‌مزیی ئامه‌د ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفره‌وان كرد. به ته‌كنیكێكی به‌هێز و به یه‌كینه نهێنییه‌كانی كه پێشتر له ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی جێگیركردوون له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رباز ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كرا. له ڕۆژی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له گردی زیاره‌تی نزیكی گوندی لێخۆسۆر هێزه‌كانمان له باسكێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان دا. له ئه‌نجامی چالاكییه كاریگه‌ره‌كه‌دا ٥ سه‌ربازی دوژمن كوژران.
٥ گه‌ریلا شه‌هید بوون
٢٥ی نیسان\٥ی گوڵان كاتژمێر ٧:٣٠ له نزیك گوندی مه‌لا فارقین هێزه‌كانمان چاودێری دوژمنیان كرد و له نزیكه‌وه لێیان دا. ئه‌و شه‌ڕه‌ی لێره ڕوویدا هه‌تا نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بوو. ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه. هه‌ڤاڵانی ئێمه عه‌زیز، چه‌كدار، باهۆز، فه‌رهاد و زازا كه تا دوایین فیشه‌كی خۆیان قاره‌مانانه شه‌ڕیان كرد، له شه‌ڕ و بۆمباراندا شه‌هید بوون. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئێواره‌ی ٢٦ی نیسان\٦ی گوڵان كۆتایی هات.
هاوڕێیانی ئێمه عه‌زیز، باهۆز، چه‌كدار، فه‌رهاد و زازا له‌م ئۆپه‌راسیۆنه به‌رفره‌وانه‌دا به باوه‌ڕییه‌كی گه‌وره شه‌ڕیان كرد و گورزی تووندیان له دوژمنی سته‌مكار دا. ئێمه به‌رێزه‌وه یادی هاوڕێیانی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه و به‌ڵێن ده‌ده‌ین به سه‌رخستنی تێكۆشینی ئازادیی كوردستان خاوه‌نداره‌تی له یادی ئه‌وان بكه‌ین. زانیاریی زیاتر ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی هاوڕێیانی شه‌هید دواتر به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردومانی زاپ-یان كرد
ڕێكه‌وتی ٢٨ی نیسان\٨ی گوڵان (دوێنێ) له‌نێوان كاتژمێر ٢٢-٢٣:٥٥، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی چه‌مچۆ له هه‌رێمی زاپ-ی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. هێزه‌كانمان به‌هۆی ئه‌و هێرشه زیانیان پێ نه‌گه‌یشت به‌ڵام زیان به ژینگه و سروشتی كوردستان گه‌یشت.
s.m