دوای ئه‌وه‌ی ٢٤ی ته‌مووز\٢ی گه‌لاوێژ ٢ هاوڵاتیی ئێزدی له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعش له شه‌نگال كوژران، یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (یه‌به‌شه) و یه‌كینه‌كانی ژنانی شه‌نگال (یه‌ژه‌شه) له‌گه‌ڵ سوپای عێراق، حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ند هێزێكی دیكه‌ی هه‌رێمه‌كه له گوندی گۆلات ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد. له ئه‌نجامدا ٢ چه‌ته كوژران.
له چێوه‌ی هه‌مان ئۆپه‌راسیۆندا هێزه‌كانی یه‌به‌شه\یه‌ژه‌شه ڕۆژی ٢٥ی ته‌مووز\٣ی گه‌لاوێژ له گونده‌كانی نه‌ینێ، گۆلات و خانا شاه‌وانی ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد و ناوچه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا بنكه و په‌ناگه‌كانی چه‌ته‌كانی داعش دۆزرانه‌وه. ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆری خۆراك، جلوبه‌رگ، جبه‌خانه، چه‌كی كڵاشینكۆف، چه‌كی ئێم ١٦ و ٣ بۆمبی ده‌ستكردی چه‌ته‌كاندا گیرا. هه‌روه‌ها ناسنامه‌ی حاجی حه‌سه‌ن حه‌مۆ له بنه‌كه‌یه‌كی چه‌ته‌كانی داعش دۆزرایه‌وه كه ناوبراو ٢٤ی ته‌مووز\٢ی گه‌لاوێژ له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانه‌وه كوژرابوو.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه تا كاتژمێر ٢٠ی ئێواره به‌رده‌وام بوو. بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه به‌شێك له هێزه‌كانی یه‌به‌شه\یه‌ژه‌شه له ناوچه‌كه جێگیر كران. ڕێكه‌وتی ١١ی ته‌مووز\٢٠ی پووشپه‌ڕ هێزه‌كانی یه‌به‌شه، یه‌كینه‌كانی حه‌شدی عه‌شائیری (نوسره‌ل نووبین)، سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی جزیر-ی ڕۆژئاوای شه‌نگال دژی چه‌ته‌كانی داعش ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كردبوو. له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌ته‌كان كوژران و بریندار بوون. هه‌روه‌ها ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیرا.
s.m