له ئێلح و وان ٣٨ كه‌س ده‌ستگیر كران
له ئێلح و وان پۆلیسی توركیا هێرشی كرده سه‌ر خانه‌واده‌ی زیندانییان كه ده‌یانویست له به‌رده‌م زیندان لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی بده‌ن. له ئه‌نجامدا ٣٨ كه‌س ده‌ستگیر كران.
له ئێلح و وان پۆلیسی توركیا هێرشی كرده سه‌ر خانه‌واده‌ی زیندانییان كه ده‌یانویست له به‌رده‌م زیندان لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی بده‌ن. له ئه‌نجامدا ٣٨ كه‌س ده‌ستگیر كران.
خانه‌واده و دایكی زیندانییان ویستیان له به‌رده‌م زیندانی پیتی «م»ی ئێلح و زیندانی وان لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی بده‌ن به‌ڵام پۆلیس هێرشی كردنه‌سه‌ر و ٣٨ كه‌سی لێ ده‌ستگیر كردن.
خانه‌واده‌ی ئه‌و زیندانییانه‌ی له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له زیندانه‌كان مانیان گرتووه، بۆ پشتیوانی له داواكاریی ڕۆڵه‌كانیان له چالاكیدان. له كاتێكدا كه‌سوكاری زیندانییان ده‌یانویست له به‌رده‌م زیندانی پیتی «م»ی ئێلح لێدوان بده‌ن، پۆلیسی تورك ڕێگری لێ كردن و هێرشی كردنه‌سه‌ر. له كاتی هێرشه‌كه‌دا نوێنه‌ری هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په له ئێلح گولجه‌مال ئه‌ردینچ و ئیكرام ئیرگی، به‌رپرسێكی هه‌ده‌په له شاره‌كه ماهیر به‌كله‌ڤیش، دایكی ناسر یاگز كه له هه‌ولێر مانی گرتووه، موئازه‌ز یاگز و كه‌سوكاری ٢١ زیندانی كه ناویان نه‌زانرا ده‌ستگیر كران.
له وان ١٣ كه‌س ده‌ستگیر كران
دایكان پۆسته‌ری «با گۆشه‌گیری هه‌ڵبگیرێت و له‌یلا بژی»یان به‌رز كرده‌وه و هه‌وڵیان دا ده‌رباره‌ی ڕۆژووی مردن و مانگرتن له خواردن له به‌رده‌م زیندانی وان لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی بده‌ن. پۆلیس به به‌كارهێنانی هێز ١٣ كه‌سی ده‌ستگیر كرد كه له‌نێیواندا ئه‌و دایكانه هه‌بوون كه لێدوانیان دابوو.
هاوكات پۆلیس ٢ هاوڵاتی ده‌ستگیر كرد كه وێنه‌ی دایكانیان گرتبوو.
s.m