له ئێلح ١٩ كه‌س ده‌ستگیر كران
پۆلیسی توركیا له ئێلح هێرشی كرده سه‌ر كه‌سوكاری زیندانییان كه ده‌یانویست له به‌رده‌م زیندانی پیتی «م»ی ئێلح لێدوان بده‌ن. ١٩ كه‌س ده‌ستگیر كران.
پۆلیسی توركیا له ئێلح هێرشی كرده سه‌ر كه‌سوكاری زیندانییان كه ده‌یانویست له به‌رده‌م زیندانی پیتی «م»ی ئێلح لێدوان بده‌ن. ١٩ كه‌س ده‌ستگیر كران.
له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، خانه‌واده‌ی ئه‌و زیندانییانه‌ی له مانگرتنی بێ‌سنوور و ڕۆژووی مردندان، ویستیان له به‌رده‌م زیندانی پیتی «م»ی شاری ئێلح-ی باكووری كوردستان كۆببنه‌وه و لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی بده‌ن. پۆلیس نه‌یهێشت كه‌سوكاری زیندانییان لێدوان بده‌ن.
هێزه‌كانی پۆلیسی ده‌وڵه‌تی تورك فشاریان خسته سه‌ر ئاماده‌بوان و گوتیان له شوێنێكی دوور له زیندان لێدوان بده‌ن. كه‌سوكاری زیندانییانیش قبووڵیان نه‌كرد.
پۆلیس ده‌وری كه‌سوكاری زیندانییانی دا و هێرشی ئاپۆڕای خه‌ڵكی كرد. دایكێك له‌هۆش خۆی چوو. نوێنه‌ری هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له ئێلح ئیكرام ئیرگی و ١٨ كه‌سی دیكه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كران.
s.m