له بارزان ٦ سه‌ربازی توركیا كوژران
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار له دژی سه‌ربازانی توركیا له ده‌ڤه‌ری بارزان چالاكییان كرد. له ئه‌نجامدا ٦ سه‌رباز كوژران. سوپای تورك گه گه‌ریلا گورزی تووندی لێ داوه، هێرش ده‌كاته سه‌ر هاوڵاتییانی سیڤیل.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار له دژی سه‌ربازانی توركیا له ده‌ڤه‌ری بارزان چالاكییان كرد. له ئه‌نجامدا ٦ سه‌رباز كوژران. سوپای تورك گه گه‌ریلا گورزی تووندی لێ داوه، هێرش ده‌كاته سه‌ر هاوڵاتییانی سیڤیل.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه‌كانی سوپای تورك ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
له بارزان ٦ سه‌رباز كوژران
سوپای تورك ماوه‌یه‌كه له نزیك گردی خوه‌دێی ده‌ڤه‌ری بارزان-ی باشووری كوردستان جێگیر بووه. هێزه‌كانمان ماوه‌یه‌كی درێژبوو چاودێری سه‌ربازانی گرده‌كه‌یان ده‌كرد. ڕێكه‌وتی ١٤ی ئایار\٢٤ی گوڵان هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیا كه له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به‌رده‌وامه، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له‌و چالاكییه‌كه‌دا له دوو قۆڵه‌وه هه‌ڵكوترایه سه‌ر هێزه‌كانی دوژمن و له‌نزیكه‌وه لێیان درا. له ئه‌نجامدا ٤ سه‌رباز كوژران و سه‌ربازێكی دیكه‌ش بریندار بوو. هاوڕێیانی ئێمه چوونه سه‌ر ته‌رمه‌كانی دوژمن و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری «م.پ.ت٧٦»د اگرت.
سوپای تورك دوای چالاكییه‌كه به پشتیوانی فڕۆكه سیخووڕییه‌كان و كۆپته‌ری سكۆرسكی كوژراو و برینداره‌كانی هه‌ڵگرته‌وه. هه‌روه‌ها به كۆپته‌ر، ئۆبوس و تۆپ هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌كه. هه‌مان ڕۆژ هێزه‌كانمان له دژی ئه‌و ئه‌و سه‌ربازانه‌ی به كۆپته‌ری سكۆرسكی داده‌به‌زێنرانه ناوچه‌كه چالاكییه‌كیان كرد. له ئه‌نجامدا ٢ سه‌رباز كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو. سوپای تورك دوای چالاكییه‌كه به كۆپته‌ری سكۆرسكی كوژراو و برینداره‌كانی هه‌ڵگرته‌وه. هه‌روه‌ها ناچاربوو هه‌موو سه‌ربازه‌كانی بگوازێته‌وه بۆ باره‌گه سه‌ربازییه‌كانی گردی خوه‌دێ. هیچ زیانێك به‌و یه‌كینانه‌ی ئێمه نه‌گه‌یشتووه كه چالاكییه‌كه‌یان كرد.
ده‌ڤه‌ری چۆمچۆ بۆمباران كرا
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ڕێكه‌وتی ١٥ی ئایار\٢٥ی گوڵان كاتژمێر ١٧:١٠ ده‌ڤه‌ری چه‌مچۆ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی زاپ-ی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان بۆردومان كردووه. له‌و بۆردومانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانی ئێمه نه‌گه‌یشتووه.
سوپای تورك هاوڵاتییانی سیڤیل ده‌كاته ئامانج
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی تورك شه‌وی ١٤ی ئایار\٢٤ی گوڵان بۆردومانی هاوڵاتییه‌كی سیڤیلی كردووه كه ناوی كازم عه‌لی-یه و له ناوچه‌ی بۆتێی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری بارزانی باشووری كوردستان له‌نێو زه‌وییه‌كانی خۆی كاری ده‌كرد. له ئه‌نجامدا ئه‌و هاوڵاتییه كوژراوه.
سوپای توركی داگیركه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی بخاته نێو هاوڵاتییانی سیڤیل و گه‌ریلا به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر گه‌لی كوردستان. سوپای ده‌وڵه‌تی تورك به ئه‌نقه‌ست هاوڵاتییانی سیڤیل ده‌كاته ئامانج و ده‌یانكوژێت. به هێرشی ڕێكخراوی وه‌ها تا ئێستا ده‌یان هاوڵاتی شه‌هید بوون. ئه‌م هێرشانه له دژی هاوڵاتییانی ئێمه كه له‌پێناو دابینكردنی بژێوی ژیانیان ده‌چنه زه‌وییه‌كانیان، ئاژه‌ڵه‌كانیان ده‌له‌وه‌ڕێنن و زۆر كاری دیكه‌ی ژیانیان ده‌كه‌ن، دوژمنایه‌تیی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌رده‌خات له به‌رانبه‌ر كوردان. ئه‌م ده‌وڵه‌ته فاشیسته ڕێز له هیچ به‌هایه‌كی كوردان ناگرێت و ده‌یانه‌وێت به‌م هێرشانه گه‌لی ئێمه له باشوور بترسێنن. گه‌لی كوردی وه‌ڵاتپارێز به هه‌ڵوێستی خۆی دژ به‌م هێرشانه له هه‌موو شوێنێك وه‌ڵامی پێویست ده‌داته‌وه و زیاتر یه‌كێتیی خۆی به‌هێز ده‌كات له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كان.
ئێمه وه‌ك هێزه‌كانی پاراستنی گه‌لی كوردستان، هیچ هێرشێكی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر هاوڵاتییانی سیڤیل بێ وه‌ڵام ناهێڵینه‌وه. ڕایده‌گه‌یه‌نین تۆڵه‌ی هه‌موو ئه‌و هاوڵاتییانه ده‌كه‌ینه‌وه كه شه‌هید بوون. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه داوا ده‌كه‌ین خودا ڕه‌حم به هاوڵاتیمان كازم عه‌لی بكات كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك شه‌هید بووه. سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی و گه‌له‌كه‌مان له باشووری كوردستان ده‌كه‌ین.
s.m