له تۆڵه‌ی شه‌هید هه‌ڵوێست پارتیزان
رێكه‌وتی 25\ته‌ممووز\ 2020 به‌كرێگیرا و كۆنترا و سیخوڕی به‌ناوی "یه‌لماز ده‌میر" كاتژمێر نۆ و نیوی شه‌و به‌سزای گه‌لیان گه‌یاند و تۆڵه‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده هه‌ڵوێست پارتیزان و زه‌فه‌ر باگۆكیان كرده‌وه.
رێكه‌وتی 25\ته‌ممووز\ 2020 به‌كرێگیرا و كۆنترا و سیخوڕی به‌ناوی "یه‌لماز ده‌میر" كاتژمێر نۆ و نیوی شه‌و به‌سزای گه‌لیان گه‌یاند و تۆڵه‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده هه‌ڵوێست پارتیزان و زه‌فه‌ر باگۆكیان كرده‌وه.
ئه‌ندامی فه‌رمانداریه‌تی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل "هه‌په‌گه"ی هه‌رێمی مێردین "هیوا حه‌مید حه‌مه‌د دوكانی، ناسراو به هه‌ڵوێست پارتیزان یان هه‌ڵوێسته سوور"، له 19\11\2016 له ئه‌نجامی هه‌واڵ لێدانی له‌لایه‌ن سیخوڕ و به‌كرێگیراوێكی دوژمن به‌ناوی یه‌لماز ده‌میر له هه‌رێمی باگۆكی مێردین، دوای به‌رخودانێكی قاره‌مانانه له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵێكی به‌ناوی زه‌فه‌ر باگۆك چوونه كاروانی شه‌هیدان.
شه‌هید هه‌ڵوێست، كه ماوه‌ی 20 ساڵ‌بوو له باشووره‌وه به‌شداری ناو شۆڕشی كوردستان به پێشه‌نگایه‌تی په‌كه‌كه ببوو، چه‌كی گه‌ریلایه‌تی كردبووه شان. له‌ماوه‌ی گه‌ریلایه‌تیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێی خستبووه سه‌ر زۆرینه‌ی خاكی باشوور و باكووری كوردستان، وه‌ك گه‌ریلا و فه‌رماندارێك چوو تا سنوری چیاكانی ده‌ریایی ره‌ش، بست به بستی ئامه‌د و دێرسیم و مێردین و بۆتان گه‌ڕاو چالاكی له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران ئه‌نجامدا و داگیركه‌ر و نۆكه‌ر و به‌كرێگیراوانی به‌سزای گه‌ل و شۆڕش گه‌یاندن، شه‌هید هه‌ڵوێست باكووری كوردستانی زۆر خۆشده‌ویست، بۆیه‌ش له‌سه‌ر داواكاری و پێداگری خۆی بۆ جاری سێیه‌م رووی كردۆته‌وه باكووری كوردستان. زوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی مێردین ئاشنای یه‌كتری ببوون و باوه‌ڕیه‌كی زۆریشی به رۆحی وڵاتپارێزی مێردین هه‌ببوو، لای هه‌ڤاڵانی گووتبووی؛ "خه‌ڵكی مێردین زوو شوێنی خۆیان له دڵی من كرده‌ووه، بۆیه مرۆڤ هه‌رچه‌نده خزمه‌ت بۆ ئه‌و خه‌ڵكه بكا ئه‌وه‌نده كه‌مه". له‌به‌ر خۆشه‌ویستی بۆ ژیانی گه‌ریلا و باكووری كوردستان دوو رۆمانی به زمانی توركی نووسیوه.
راگه‌یاندنی فه‌رمانداریه‌تی هه‌په‌گه، ئاشكرای كرد كه گه‌ریلاكانی هه‌رێمی مێردین له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هیدان باگه‌ر و رۆنیا رێكه‌وتی 25\ته‌ممووز\ 2020 به‌كرێگیرا و كۆنترا و سیخوڕی به‌ناوی "یه‌لماز ده‌میر" كاتژمێر نۆ و نیوی شه‌و به‌سزای گه‌لیان گه‌یاند و تۆڵه‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده هه‌ڵوێست پارتیزان و زه‌فه‌ر باگۆكیان كرده‌وه. وه‌ك ده‌گوترێ " تۆڵه به‌سه‌بره ئه‌ما به‌زه‌بره"، هیچ كه‌س ناتوانێ خوێنی گه‌ریلا و شه‌ڕڤانی ئازادی به‌ناحه‌ق بڕێژێ. شۆڕشگێڕیه‌تی په‌كه‌كه به‌وه ناسراوه كه حه‌قی خۆی لای كه‌س ناهێڵێ، زوو یان دره‌نگ ئه‌وا تۆڵه‌ی خوێنی شه‌هیدانی به‌ناحه‌ق رژاوی ده‌كاته‌وه. رێبه‌ر ئاپۆ رێبازی ئه‌و خوێندنگایه‌یی به‌وشێوه‌یه داڕشتوه، كاتێك یه‌كه‌م هه‌ڤاڵ له‌و كارواندا شه‌هید بوو، هه‌ڤاڵ حه‌قی قه‌رار، رێبه‌ر ئاپۆ گووتی؛ " ده‌بێ دووقات تۆڵه‌ی شه‌هید حه‌قی بكه‌ینه‌وه، یه‌كه‌م راگه‌یاندنی رێكخستن و گه‌وره كردنی، ئه‌نجام پارتی كرێكارانی كوردستان به‌ڕێكخستن كرا، دووه‌میش به‌سزا گه‌یاندنی بكوژی شه‌هید حه‌قی، ئه‌ویش به‌كرێگیراو و كۆنترا و سیخوڕی به‌ناوی عه‌لائه‌دین قاپلان و ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی بوون.
مێژووی كوردستان راستیه‌كی وای هه‌یه، هه‌ردوو هێڵی قاره‌مانیه‌تی و خیانه‌ت پێكه‌وه هاتوون، ئه‌مه له‌سه‌ر ده‌می ئه‌نكیدۆی به‌كرێگیراو و خومبابای پارێزڤانوه تاكو رۆژی ئه‌مڕۆ هاتووه. راستیه‌كی به‌ئازاره، به‌ڵام بۆته به‌شێك له حه‌قیقه‌تی كورد. زۆرجار له‌و به‌كرێگیراو خیانه‌تكار و خۆفرۆشانه زۆر بێزارده‌بین و وامان لێدێت نه‌فره‌ت له مێژووه‌كه‌شمان بكه‌ین، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئایدیۆلۆژی و هزری و فه‌لسه‌فی بۆ ئه‌و به‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه ناكه‌ین، بۆیه هه‌ندێك جار لامان ئاسایی ده‌بێ، یان پاساوی بۆ دێنینه‌وه‌و ده‌ڵێین؛ ناچاربوو ببێته پیاوی دوژمن!. له راستیدا مرۆڤی كورد له‌به‌ر ساویلكه‌ی زۆر كات دۆست و دوژمنی خۆی له یه‌كتری جیا نه‌كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش واده‌كات به‌ده‌ستی خۆی خزمه‌تی داگیركه‌رانی به‌ئاسایی بینیوه.
له‌ئێستادا له باشووری كوردستان پێوانه‌كانی دۆست و دوژمن تێكه‌ڵ كراون، بۆیه‌ش ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك به دۆست و هاوڕێ و هاوبه‌شی خۆی ده‌زانێت. حه‌زناكات سه‌ربازێك یان پیاوێكی تورك لوتی به‌خوێن دابێ، به‌ڵام چه‌ندین جار به‌شۆڕشگێڕان و رۆڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی گووتوه تیرۆریست، یان ده‌ڵێن؛ با له كوردستان ده‌ركه‌ون، چی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر خاكی ئێمه، باشه‌ڕی خۆیان ببنه‌وه خاكی خۆیان. له‌لایه‌كیتر راگه‌یاندنه‌كانیان كردۆته به‌شێك له فه‌رمانگه‌ی شه‌ڕی تایبه‌تی تورك، تاكو له‌لایه‌ك شۆڕشگێڕان له تێكۆشان ساردبكه‌نه‌وه‌و بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی دوژمن، له‌لایه‌كیتریش سه‌نگه‌ر و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی گه‌ریلا ئاشكرا ده‌كه‌ن و راسته‌وخۆ ده‌یكه‌ن به ئامانج بۆ فڕۆكه سیخوڕی و جه‌نگیه‌كانی دوژمن. پایه‌منێری تیڤیه‌ك ده‌یگووت شه‌رڤانانی شه‌نگال گه‌لی شیلۆیان له شه‌نگال كردۆته په‌ناگه و سه‌ربازگه‌ی هێزه‌كانیان، تائێستا كه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی دوژمن شه‌نگال بۆردوومان ده‌كه‌ن یه‌كسه‌ر رووه‌و گه‌لی شیلۆ ده‌چن. یان ئه‌و شه‌ڕه ناڕه‌وایه‌یی كه ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك به‌سه‌ر گه‌لی كوردستانی سه‌پاندوه‌و هه‌ر رۆژ مرۆڤی كورد به‌بێ جیاوازی شه‌هید ده‌كات و هێرش ده‌كات بۆ داگیركردنی باشوور و له‌ده‌ست ده‌رخستنی ده‌سكه‌وته‌كانی، به‌ڵام له‌لای هه‌ندێك راگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵات پڕ به‌دڵ ده‌گوترێت شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی تورك و په‌كه‌كه، وه‌كو ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه كۆمه‌ڵێك مرۆڤی یاخی بن له توركیا رایان كردبێ و هاتبنه سنوره‌كانی باشوور، مافی ده‌وڵه‌تی توركه شه‌ڕیان له دژ بكات. ئه‌گه‌ر پرسیار له‌و راگه‌یاندنه بكه‌ی بۆچی به‌و شێوه‌یه شه‌ڕ و هێرشه‌كانی داگیركه‌ری دوژمن به‌ناو ده‌كه‌ی، ده‌ڵێت چونكه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك دۆستی یه‌كترین، ئه‌گه‌ر وانه‌ڵێین ئه‌وا نووسینگه‌كانمان له توركیا داده‌خه‌ن! ئه‌ی پێوانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشگێڕی و وڵاتپارێزی له‌كوێ مان؟ هه‌ر هه‌مان راگه‌یاندن له‌ولاشه‌وه چه‌واشه‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌كات و ده‌ڵێ؛ ده‌وڵه‌تی كوردی دروست ده‌كه‌م!.
هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نیتر به ئاگا یان بێ ئاگا ده‌ڵێن؛ با سوپای توركیا خه‌ڵكی سڤیل نه‌كوژێ بابچێ ئه‌وا گه‌ریلا له‌شاخه له‌وێ شه‌ڕی گه‌ریلا بكا، وه‌كو ئه‌وه‌ی گه‌ریلا رۆڵه‌ی كورد نه‌بێ، یان ئه‌ویش رۆح و خوێن نه‌بێ، یان گه‌ریلا كێشه نابێ ئه‌گه‌ر بشكوژرێ، ئه‌ی گه‌ریلا رۆڵه‌ی ئه‌و خێزانه سڤیل و هاونیشتمانه كورده نییه، چۆن ده‌كرێ وا به‌ئاسانی بگوترێ بڕۆن گه‌ریلا بكوژن! خۆ گه‌ریلا بۆ ئاره‌زووی خۆی له شاخ ناسوڕێته‌وه. پێویسته زۆر به‌ئاگایه‌وه ئێمه‌ش رووبه‌ڕووی ئه‌و شه‌ڕه‌ی داگیركه‌ری ببینه‌وه‌و هه‌موومان به‌یه‌ك هه‌ست و باوه‌ڕی له‌سه‌نگه‌ری به‌رخودانی دابین.
به‌درێژای مێژوو ئه‌گه‌ر ئه‌و هێڵی قاره‌مانیه‌تیه نه‌بوایه، له‌وانه نه‌بوو تا ئێستا ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه له سه‌ر سه‌كۆی مێژوو به‌رده‌وامان بكردبوایه. واتا به‌رده‌وامبوونمان به‌ڕێبازی قاره‌مانه‌كانه نه‌ك به‌كرێگیرا و كۆنترا و نۆكه‌ر و سیخوڕان، ئه‌گه‌ر تا رۆژی ئه‌مڕۆ كوردستان به‌ته‌واوی نه‌گه‌یشتۆته ئازادی و له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركه‌ری و له‌ناوچووندایه، ئه‌وا ده‌بێ بزاندرێ له مێژوو و رۆژی ئه‌مڕۆش ئه‌وا هێڵی خیانه‌ت و به‌كرێگیراویه‌تی تاوانباره، ده‌بێ هه‌ندێك خیانه‌ت و به‌كرێگیراویه‌تی به‌دزی و به‌شاره‌وای بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك به‌ناوی رێكخستن و حیزبی سیاسی، به‌ئاشكرا به‌ناوی دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ده‌یكه‌ن. رۆژێك له‌باوه‌شی ئه‌ردۆغان و رۆژێك له‌ناو ریشی ئیمامدان و رۆژانێكیش له‌كۆشكه‌كانی رژێمی به‌عس رۆژیان ده‌كرده‌وه، ئه‌وانه‌شیان هه‌موو به‌ناوی كوردایه‌تیه‌وه به‌گه‌ل فرۆشتۆته‌وه.
رێبازه‌كه‌ی شه‌هید هه‌ڵوێست پارتیزان و تێكۆشانه به‌رده‌وامه‌كه‌ی، هێڵی تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی و وڵاتپارێزی زۆر به‌ڕوونی راخستۆته به‌رچاوان، بۆیه‌ش كه‌س ناتوانێ له ده‌ره‌وه‌ی هێڵی شه‌هیدان گه‌ل له‌خشته به‌رێ، ئه‌وه‌ی خۆشی له فریوبداو بكه‌وێته داوی خیانه‌ت و به‌كرێگیراویه‌تی، ئه‌وا وه‌ك به‌كرێگیراو یه‌لماز ده‌میر به‌سزای گه‌ل ده‌گات و ده‌چێته زبڵدانی مێژوو.
مزگێنی بۆ دایكی شه‌هید هه‌ڵوێست پارتیزان و سه‌رجه‌م دایكی شه‌هیدانی كوردستان كه گه‌ریلا ناهێڵێت خوێنی شه‌هیدان به‌فیڕۆبڕوات، دوور یان نزیك تۆڵه‌یان ده‌كاته‌وه، راسته تۆڵه‌ی گه‌وره له دوژمن و داگیركه‌ری سه‌رسه‌خت، ده‌وڵه‌تی توركه، به‌ڵام بڕینی ده‌ستی نۆكه‌رانی زووتر سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌كات. ئه‌گه‌ر ناوخۆمان پاك كرایه‌وه بێگومان دوژمن ناتوانێ به‌سه‌رماندا سه‌ركه‌وێ، مێژووی كوردستان سه‌لماندویه‌تی، دوژمن و داگیركه‌ران نه‌یاتوانیه‌وه له ده‌ره‌وه به‌سه‌ر شۆڕشگێڕانی دا زاڵ‌بن، ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆته مۆرانه و كرمی دار، ئه‌ویش خیانه‌تكار و به‌كرێگیراوانن، بۆیه له هه‌ر گۆڕه‌پانێك و شار و گوندێك پێویسته به‌كرێگیراوان و خیانه‌تكاران شوێنیان نه‌بێته‌وه‌و راده‌ستی هێزه‌كانی گه‌ریلا بكرێن، تاكو به‌سزای گه‌ل و شۆڕش بگه‌ێندرێن، ئه‌وه‌ش زامنی یه‌كریزی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یمان ده‌بێت.
ژ.ت