له‌ جۆله‌مێرگ ٢ سه‌ربازی توركیا كوژران

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی له‌ ناوچه‌ی چه‌لێ-ی جۆله‌مێرگ له‌ باكووری كوردستان ٢ سه‌ربازی توركیا كوژران.

به‌پێی هه‌واڵی مێدیای توركیا، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی كه‌ له‌ نزیك باره‌گه‌ی سه‌ربازیی شانته‌په‌ جێگیرابوو، ٢ سه‌ربازی توركیا كوژراون و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بووه‌.

تا ئێستا هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ هیچ لێدوانێكی نه‌داوه‌.

s.m