له خواكورك، بۆتان و دێرسم ٩ سه‌ربازی توركیا كوژران
چالاكیی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار دژبه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به‌رفره‌وانتر بوون. له خواكورك، بۆتان و دێرسم لایه‌نی كه‌م ٩ سه‌رباز كوژران و چه‌ندین سه‌ربازیش بریندار بوون.
چالاكیی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار دژبه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به‌رفره‌وانتر بوون. له خواكورك، بۆتان و دێرسم لایه‌نی كه‌م ٩ سه‌رباز كوژران و چه‌ندین سه‌ربازیش بریندار بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
له خواكورك له داگیركه‌ران درا
له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیا له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، هێزه‌كانمان ڕێكه‌وتی ١٩ی ئایار\٢٩ی گوڵان كاتژمێر ١٧ له هه‌رێمی خواكورك دژی سوپای توركی داگیركه‌ر له یه‌ك كاتدا چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا.
هێزه‌كانمان له گردی لێلیكان دژی داگیركه‌ران چالاكییان كرد. ڕوون نه‌بوویه‌وه له ئه‌نجامدا چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون. فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و كۆپته‌ره‌كان ده‌وروبه‌ری گردی شه‌هید شه‌ڕان و گردی لێلیكان-یان بۆردومان كرد.
سوپای توركی داگیركه‌ر له دۆڵی عه‌لی درێژ-ی هه‌رێمی خواكورك كامێرای چاودێری و سیسته‌می وه‌رگرتنی وزه‌ی خۆر جێگیر ده‌كات. یه‌ژا ستار به چالاكییه‌ك ئه‌و سیسته‌مه و كامێراكانی چاودێری كردووه‌ته ئامانج و به‌ته‌واوی له‌ناوی بردوون. له‌و چالاكییانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.
له بۆتان ٥ سه‌رباز كوژران
ڕێكه‌وتی ١٧ی گوڵان سوپای توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی گوندكره‌مۆ-ی بناری چیای جوودی له شرنا‌خ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید مه‌دیا ماوا و شه‌هید ڕزگار گه‌ڤه‌ر ڕێكه‌وتی ١٨ی ئایار\٢٨ی گوڵان چاودێری یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان كردووه و كاتژمێر ١٧:٣٠ لێیان داوه. له ئه‌نجامدا ٥ سه‌ربازی دوژمن كوژران و زۆر سه‌ربازیش بریندار بوون. له‌م چالاكییه‌دا هێزه‌كانمان به‌سه‌لامه‌تی گه‌ڕانه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
سوپای توركی داگیركه‌ر ڕێكه‌وتی ١١ی ئایار\٢١ی گوڵان له ناوچه‌ی شه‌هید هه‌مزه له‌نێوان ناوچه‌ی گێخیا چه‌ولیك و ناوچه‌ی پوولومووری دێرسم به به‌شداری كۆنترا و جاشه‌كان ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێك كردووه.
ڕێكه‌وتی ١١ی ئایار\٢١ی گوڵان كاتژمێر ١٣:٣٠ كاتێك ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ویستوویه‌تی بێته ناوچه‌كه، هێزه‌كانمان له ٣ قۆڵه‌وه لێیان داون. له‌م چالاكییه‌دا ٢ سه‌رباز كوژراون و ٣ سه‌ربازیش بریندار بوون. هه‌ر له‌و چالاكییه‌دا هه‌ڤاڵمان شیلان (زیلان ته‌ك) له به‌رانبه‌ر دوژمن قاره‌مانانه شه‌ڕی كردووه و شه‌هید بووه.
ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵی شه‌هیدمان وه‌هایه:
ناسناو: شیلان سێرت
ناو و پاشناو: زیلان ته‌ك
شوێنی له‌دایكبوون: سێرت
ناوی دایك و باوك: ئازیمه - عه‌لائه‌دین
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١١ی ئایاری ٢٠١٩\٢١ی گوڵان - پولوموور
له هه‌مان ڕۆژدا هێزه‌كانمان چاودێری یه‌كینه‌یه‌كی دوژمنیان كردووه و له‌نزیكه‌وه لێیان داوه. له‌م چالاكییه‌شدا ٢ سه‌رباز كوژراون و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون. دوای چالاكییه‌كه سوپای توركی داگیركه‌ر به كۆپته‌ر سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانی له ناوچه‌كه ده‌رخستووه. له‌م چالاكییه‌دا هێزه‌كانمان به‌سه‌لامه‌تی له ناوچه‌كه كشاونه‌ته‌وه.
ڕێكه‌وتی ١٣ی ئایار\٢٣ی گوڵان كاتژمێر ١٧:٣٠ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و كۆپته‌ره‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ناوچه‌كه‌یان بۆردومان كردووه. له‌م بۆردومانانه‌دا ٢ هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون كه دواتر ناسنامه‌یان ئاشكرا ده‌كه‌ین.
ناسنامه‌ی شه‌هیدانی كه‌ربۆران
ڕێكه‌وتی ٢٤ی ئاداری ٢٠١٩ ڕامانگه‌یاندبوو كه له ١٨ی ئاداردا سوپای توركی داگیركه‌ر له گوندی ڕۆڤه‌ر-ی كه‌ربۆران-ی سه‌ر به مێردین ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێك كردووه. هێزه‌كانمان دژی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه چالاكییان كردووه و ٥ سه‌ربازی دوژمن كوژراون. ئێمه ڕامانگه‌یاندبوو كه له‌و چالاكییه‌دا ٣ هه‌ڤاڵمان قاره‌مانانه شه‌ڕیان كردووه و شه‌هید بوون:
ناسناو: ئاراس نەکەرۆز
ناو و پاشناو: کەمال نادیرە
شوێنی لەدایکبوون: سنە
ناوی دایک و باوک: فریشتە - سوحبەتوڵا
کات و شوێنی شەھیدبوون: ١٨ی ئاداری ٢٠١٩ - کەربۆران
***
ناسناو: دڵخواز تۆری
ناو و پاشناو: ئۆرھان تۆک
شوێنی لەدایکبوون: کەربۆران
ناوی دایک و باوک: ڕابیعە - عەبدوڵا
کات و شوێنی شەھیدبوون: ١٨ی ئاداری ٢٠١٩ - کەربۆران
***
ناسناو: ڕێبەر بۆتان
ناو و پاشناو: قاسم ساپتک
شوێنی لەدایکبوون: شرنا‌خ
ناوی دایک و باوک: ھووری - ئەحمەد
کات و شوێنی شەھیدبوون: ١٨ی ئاداری ٢٠١٩ - کەربۆران
s.m