له دهۆك ئاگر له كه‌مپی ئاواره‌كانی شه‌را كه‌وته‌وه
له شاری دهۆك ئاگر له كه‌مپی ئاواره‌كانی ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرین به‌ربوو و ١٥ چادر و ٢ ئۆتۆمبێل سووتان.
له شاری دهۆك ئاگر له كه‌مپی ئاواره‌كانی ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرین به‌ربوو و ١٥ چادر و ٢ ئۆتۆمبێل سووتان.
به‌هۆی كێشه‌ی كاره‌با ئاگر له كه‌مپی ئاواره‌كانی ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرین له پارێزگه‌ی دهۆك كه‌وته‌وه و ١٥ چادر و ٢ ئۆتۆمبێل سووتان.
خه‌لیل ساڵح دانیشتووی كه‌مپه‌كه به ڕۆژ نیووزی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١٣:٣٠ به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كاره‌بایی ئاگر له كه‌مپه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده دانیشتوانی كه‌مپه‌كه هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان داوه به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. تا گه‌یشتنی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه ١٥ چادر و ٢ ئۆتۆمبێل سووتاون.
ڕاگه‌یه‌نرا ڕووداوه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام زیانی ماددی هه‌بووه.
s.m